پەکەکە ناسنامەی 6 گەریلای دیکەی ئاشکرا کردووە کە چەندین ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە

پەکەکە ناسنامەی 6 گەریلای دیکەی ئاشکرا کردووە کە چەندین ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە

پەکەکە: “ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان فیدای ئاپۆ کرد و ئەرکی خۆیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد”!.

ناسنامەی 6 لاوی دیکەی کورد ئاشکرا بوو کە پەکەکە لە ساڵی 2015دا لە ناوچەکانی باکووری کوردستان بەکوشتنی داون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی چوارشەممە 19/11/2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 6 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد کە دووانیان کچە گەریلان و لە ساڵانی 2015،2016، 2019 و 2020دا لە ناوچەکانی دێرسیم، ئامەد و بەستای لە باکووری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 6 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ غەمزە حەسەن، خەڵکی سێرت لە باکووری کوردستان.

2ـ ئەرهان عەبدولعەزیز، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.

3ـ محەممەد یووسف، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.

4ـ ڕدوان محیەددین، خەڵکی ئەرزڕووم لە باکووری کوردستان.

5ـ ئووگوور ڕەجەب، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.

6ـ محەممەد خەلیل، خەڵکی ڕووها لە باکووری کوردستان.

پەکەکە لە وەسفی ئەو پۆلە گەریلایشدا دەڵێت ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان فیدای ئاپۆ کرد و ئەرکی خۆیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد!.

لەکتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەماڵەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.

بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش