دهمیرتاش لەمەودوا لەگەڵ هیچ سیاسەتمەدار و پارێزەرێکی تر دیدار ئەنجام نادەم

دهمیرتاش بۆ ڕاى گشتى: ”بە سەربەرزی لە زیندان دەچمە دەرەوە، یان تا مردن لێرە دەبم”.
سهڵاحهدین دهمیرتاش هاوسهرۆكی پێشووی ههدهپه، له زیندانهوه نامهیهك ئاراستى ڕای گشتى دهكات و ڕهخنه لهو لێدوانانه دهگرێت كه بهناوى ئهوهوه بڵاو دهكرێنهوە و ڕایدهگهیهنێت، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە لە بری ئهو قسە بکات.
دەمیرتاش لەو پەیامەدا كە بە دەستنووس بڵاوی كردووەتەوە، رای گەیاندووە، مانەوە لە ژووری تاکەکەسی بەبێ تاوان بۆ ماوەی نۆ ساڵ، هەزاران سەختی هەیە، بەڵام بەشێک بوون لە خەباتی گەل بۆ ئازادی، دیموکراسی و ئاشتی و هێزی بەرگەگرتن بەرامبەر هەموو سەختییەکان، ئەمەش ئیرادەیەکی پۆڵایین بە مرۆڤ دەبەخشێت.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەوەی زۆرترین ئازاری دەدات لە زینداندا، گواستنەوەی ئەو قسە و بیروڕایانەیە بۆ رای گشتیی دەرەوە کە دەخرێنە پاڵی، لەکاتێکدا ”من تەنانەت بە هێمایەکیش ئاماژەم پێ نەداون. نیازی ئەوانەی ئەم کارە دەکەن لێک نادەمەوە، بەڵام دەبێت هەموان ئەمە بزانن و دڵنیابن، من بە شەرەف و سەربەرزییەوە هاتمە ئێرە، بەبێ ئەوەی ڕێگە بدەم شەرەفم لەکەدار بکرێت، هەر بە سەربەرزی دەچمە دەرەوە، یان تا دوایین ڕۆژی تەمەنم لێرە دەمێنمەوە. بۆ من جگە لەمە هیچ بژارەیەکی تر نییە.“
دەمیرتاش جەختیشی كردووەتەوە كە تەنانەت ئەگەر بە نیازپاکیش بێت، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە لە بری ئەو قسە بکات، کاتێک پێویست بکات ئەو خۆی بیروڕاکانی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەكاتەوە، هەر ڕوونکردنەوە، شرۆڤە و بیروڕایەکیش كە ئەو راستەوخۆ بڵاوی نەکردبێتەوە، پەیوەندیی بە ئەوەوە نییە.
دەشڵێت: ”ئەو بیروڕایانەی کە بە مەبەستی چەواشەکاری، هەڵبەستن و بەلاڕێدابردن دەخرێنە پاڵم، بە سەرسوڕمان و نیگەرانییەوە دەیبینم. بەداخەوە بەهۆی ئەوەی لە زیندانم ساڵانێکە ئەمە دەکرێت و هەوڵدان بۆ راستکردنەوەی هەر یەکێکیشیان بۆتە بارگرانییەکی قورس. بەپشتبەستن بە تێگەیشتنتان، رایدەگەیەنم کە لەمەودوا جگە لە هاوڕێکانم، لەگەڵ هیچ سیاسەتمەدار و پارێزەرێکی تر دیدار ئەنجام نادەم، چونکە هیچ ڕێگەیەکی تر نەماوە بۆ ڕێگریکردن لەم چەواشەکاری و خراپ بەکارهێنانە”.