پارلمانتارێکی جەهەپە: بەداخەوە سەرکردایەتی پارتەکەمان هەڵەیەکی مێژوویی کردووە

پارلمانتارێکی جەهەپە: بەداخەوە سەرکردایەتی پارتەکەمان هەڵەیەکی مێژوویی کردووە

جەهەپە نایانهەوێت شاندێک بە ناوی کۆمیسیۆنی ئاشتی پارلمانی تورکیاوە ڕاستەوخۆ سەردانی ئۆجەلان بکات.

دکتۆر عەلی حەیدەر فیرات ئەندامی ئەنجوومەنی حیزبی جەهەپە ڕایگەیاند: “حیزبێک کە بەشداری لە چارەسەرکردنی پرسی کورد لەم وڵاتەدا نەکات، هیچ چانسێکی بۆ هاتنە سەر دەسەڵات نییە”.

کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا کە بۆ پڕۆژەی “تورکیای بێ تیرۆر” دامەزراوە، هەژدەهەمین کۆبوونەوەی خۆی لە پەرلەمان ئەنجامدا و بڕیاریدا شاندێک بە ناوی کۆمیسیۆنەوە ڕەوانەی ئیمرالی بکات. بەڵام جەهەپە ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوو و نایانهەوێت شاندێک بە ناوی کۆمیسیۆنەوە ڕاستەوخۆ سەردانی ئۆجەلان بکات. ئەم هەڵوێستەی جەهەپە بووە هۆی ئەوە کە زۆرێک لە لایەنەکان ڕەخنە لە جەهەپە بگرن.

وەک دەزانرێت، جەهەپە و پارتی دەم لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا هاوپەیمان بوون و هاوکارییەکی بەهێزی یەکتریان کردبوو.

لە چوارچێوەی ناوخۆی جەهەپەشدا هەندێک ڕەخنە سەبارەت بەم بڕیارەی حیزبەکە گیراوە. د.عەلی حەیدەر فیرات ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی جەهەپە، لەمبارەوە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند:

“ئەو ئیرادەیەی ئەمڕۆ لە مەجلیسی نەتەوەیی گەورەی تورکیادا سەرهەڵدەدات، هاوتەریبە لەگەڵ ئەو پرەنسیپەی کە دەڵێت ‘شوێنی چارەسەرکردنی پرسی کورد مەجلیسی گەورەی نیشتمانییە’، کە هەتا ئێستا وەک حیزب پشتیوانیمان لێکردووە و گوتوومانە شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکە ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەیە. سەردەنیکردنی ئیمرالی یەکێکە لە کلیلە سەرەکییەکانی چارەسەری، چوونکە هەر گرفتێک هەبێت، ئەوە تەنها لە ڕێگای لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەتوانێ چارەسەر بکرێت. بەداخەوە سەرکردایەتی حزبەکەمان هەڵەیەکی مێژوویی کردووە”.

Share

پوستێن ھەمان بەش