هاوسەرۆکی دەم پارتی: ئەم دانوستانانە لەگەڵ ئاکەپە یان مەهەپە نییە، بەڵکو لەگەڵ دەوڵەتدایە

هاوسەرۆکی دەم پارتی: ئەم دانوستانانە لەگەڵ ئاکەپە یان مەهەپە نییە، بەڵکو لەگەڵ دەوڵەتدایە

هاوسەرۆکی دەم پارتی: “پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک”، کە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە، هەنگاوی گرنگی بەرەوپێشەوە ناوە.

تولای هاتیمئۆغلاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پانێڵێکی تایبەت بە “دیموکراسی و ئاشتی و ئایندەی هەرێمەکەمان”دا کە لە ناحیەی دفنەی هاتای بەڕێوەچوو، قسەی کرد و وتی، “جەهەپە پێویستە بە تەواوی بەشداری ئەم پرۆسەیە بکات. ئەم دانوستانانە لەگەڵ ئاکەپە یان مەهەپەدا نیە، بەڵکوو لەگەڵ دەوڵەتدایە ئەو لایەنانەی کە پێکەوە ناکۆکییان هەیە، لەگەڵ یەکتر دیالۆگ دەکەن. کاتێک سەیری هەموو ئەزموونەکانی ناکۆکی و چارەسەری ئەم جیهانە دەکەین، ئەوانەی لە ململانێدان، لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆدەبنەوە. لەم پرۆسەیەدا دەوڵەت موخاتەبە، بەڵام دەولەت خاوەن دەسەلاتێکی بەڕێوەبەرییشە، دەسەڵاتی بەڕێوەبەرییەکەش، حکوومەتە، بۆیە ئەم دانوستانانە لە ئێستادا لەگەڵ حکومەت ئەنجام دەدرێن”.

لە ناحیەی دەفنە سەر بە هاتای پانێڵێک بە ناوی “دیموکراسی و ئاشتی و ئایندەی هەرێمەکەمان” بەڕێوەچوو. تولای هاتیمئۆغلاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پانێڵەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، “پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک”، کە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە، هەنگاوی گرنگی بەرەوپێشەوە ناوە. هاتیمۆغلاری باسی لەوەشکرد، کارەکانی کۆمیسیۆنی پەرلەمان لەسەر بابەتی “گوێگرتن لە ئیمرالی” ڕاوەستاوە و گوتی:

“دەبوو دەنگی ئیمرالی ببیسترابایە؛ ئەمە وەک مەرجێک خراوەتەڕوو. ڕێکخراوەکەی ئۆجەلان خۆی وەک مەرج خستووەتەڕوو و ئەم بابەتە گەیشتووەتە ئەم ئاستە. دەبوا چەند مانگ لەوەپێش سەردانی ئیمرالیی کردبا. کۆمسیۆن بڕیاریداوە و ئێستا دەڕوات. ئێمە دەمانویست بە یەکدەنگی ئەو بڕیارە بدات، بەڵام ئەوە سەری نەگرت، جەهەپە بڕیاریدا کە نەڕوات، دواتر ئەنیۆل و وانیش ڕایانگەیاند کە ئەوانیش ناچن. ئێمە گرینگییەکی زۆر بە چوونی جەهەپە دەدەین، ئێمە لە هەمووشوێنێک و لە هەموو کۆبوونەوەیەکدا ئەمەمان گوتووە. ئێمە نەڕۆیشتنی ئەوان وەکوو کەموکووڕییەک دەبینین، ئێمە هیوادارین کە ئەوان فیکرەکەیان بگۆڕن”.

Share

پوستێن ھەمان بەش