چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، کیژۆڵەیەکی 14 ساڵانیان لە کۆبانێ ڕفاند

لە ماوەی 2 مانگی ڕابردوودا تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر” نزیکەی 10 منداڵیان لە کۆبانێ ڕفاندووە کە تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
چەتەکانی پەکەکە بە ناوی “جوانێن شۆرەشگەر”، منداڵێکی دیکەی تەمەن 14 ساڵانیان لە شاری کۆبانێ ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاند و ڕەوانەی بنکەیەکی چەکدارکردنی زۆرەملێی تایبەت بە منداڵانیان کرد.
سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاڤای کوردستان ئاشکرایا کرد کە لە ڕێکەوتی 12ی مژداری 2025دا، چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، کەوا کاریان ڕفاندنی منداڵان و چەکدارکردنیانە، منداڵێکی دیکەی کوردیان لە شاری کۆبانێ ڕۆژئاڤادا ڕفاندووە و ڕەوانەی بنکەیەکی ڕاهێنانی سەربازی و چەکدارکردنی زۆرەملێی منداڵان کردووە.
سەرچاوەکانمان دەستنیشانیشیان کردووە کە ئەو منداڵە ناوی “هەیفا عەبدولسەلام نەحسان”ـە و دانیشتووی “کۆبانێ”یە.
چەتەکانی جوانێن شۆرەشگەر، “هەیفا عەبدولسەلام”یشیان وەک سەدان کچ و منداڵ کە بۆ پەکەکە و یەپەگە ڕفاندوویانە، ڕەوانەی بنکەکانی مەشق و چەکدارکردنی زۆرەملێی منداڵان کردووە.
شایانی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر” نزیکەی 10 منداڵیان لە کۆبانێ ڕفاندووە کە تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر” گرووپێکی لاوانی سەر بە “پەکەکە/پەیەدە”یە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جەمیل بایک کار دەکات و ئەرکەکەشی ڕفاندن و چەکدارکردنی منداڵانە بۆ پەکەکە و لقوپۆپەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان.