ئەنەکەسە: پشتگوێخستنی پرسی کورد زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت

ئەنەکەسە: پشتگوێخستنی پرسی کورد زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت

ئەنەکەسە: ئەو سووریا نوێیەی کە سوورییەکان دەیانهەوێت، “سووریایەکی دیموکراتیکی لامەرکەزییە”.

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) داوا لە حکوومەتی ئینتقالی سووریا دەکات، دەست بە دانوستان لەگەڵ شاندی هاوبەشی کورد بکات.

ئەنەکەسە لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ڕایگەیاندووە، کەیفخۆشی خەڵکی سووریا لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ بەدیهێنانی خواستەکانیان بۆ دەوڵەتێکی دادپەروەر کامڵ دەبێت.

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد داوای لە ئیدارەی ئینتقالی دەکات کە “شێوازی دیالۆگی جیددی لەگەڵ هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەخۆبگرێت و لە بڕیاری دامەزراندنی ئەو دەوڵەتەی داوای دەکرێت، بەشداریان بکات”.

ئەنەکەسە دەستنیشانیشی کرد کە “پشتگوێخستی تەعاموڵ لەگەڵ دۆزی کورد، زیان بە پێڤاژۆی بنیاتنان و ئارامی دەگەیەنێت”.

هەر لەو بەیاننامەیەدا، ئەنەکەسە داوای لە حکومەتی ئینتقالی کردووە کە، دەست بە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شاندی هاوبەشی کورد بکات، کە دید و ڕوانگەیەکی کوردییان بۆ ئایندەی سووریا و چارەسەرکردنی پرسی کورد هەیە.

لە کۆتاییدا، ئەنەکەسە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سووریا نوێیەی کە سووریاییەکان دەیانهەوێت، “سووریایەکی دیموکراتیکی لامەرکەزییە”.

Share

پوستێن ھەمان بەش