پەکەکە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی خۆی ئاشکرا کرد

پەکەکە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی خۆی ئاشکرا کرد

“گەردەن دەمان” بە کۆدناوی “فەراشین بێریتان”، خەڵکی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ساڵی 2023 گیانی لەدەستداوە.

پەکەکە ناسنامەی فەرماندەیەکی خۆی بە ناوی “فەراشین بێریتان” ئاشکرا کرد کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا کرابووە ئامانج و پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی شاردبۆوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/12/2025، یەرەکە باڵی پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، فەرماندەیەکیان بە کۆدناوی “فەراشین بێریتان”، لە ڕێکەوتی 14ی کانوونی دووەمی 2023دا، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا، گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، زانیارییەکان سەبارەت بە ناسنامەی “فەراشین بێریتان” بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

فەراشین بێریتان: ناوە فەرمییەکەی “گەردەن دەمان”ـە و خەڵکی شاری سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. دایکی ناوی “حەنیفە” و باوکی ناوی “جەمیل”ـە.

پەکەکە گیانلەدەستدانی ئەو فەرماندەیەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە بنەماڵەکەی و ڕای گشتی شاردۆتەوە و ئەمڕۆش دەڵێ بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش