PWK لە ئامەد، مێردین، باتمان، وان و ئەستەنبوڵ ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز دەکات

PWK لە ئامەد، مێردین، باتمان، وان و ئەستەنبوڵ ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز دەکات

PWK داوا لە گەلی کورد دەکات تا لەم ئاهەنگانەی تایبەت بە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، بەشدار بن.

پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە ڕایگەیاند کە لە چەندین شاری باکووری کوردستان و تورکیادا چالاکی بەڕێوەدەبەن.

پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی 17ی دیسەمبەری 2025دا، لە ڕێکخستنەکانی ئامەد، ماردین، باتمان و وان و هەروەها لە نوێنەرایەتی ئەستەنبوڵی PWK، چالاکییەکان بەڕێوەدەچن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان PWK، لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند، بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە سیمینار و چالاکی بەڕێوەدەچێت، و بەیاننامەی پارتەکەشیان بەو بۆنەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی PWK هەروەها ڕایگەیاند کە وردەکاری و کاتژمێرەکانی ئاهەنگەکان پێش 17/12/2025، بۆ گەلەکمان ڕادەگەیەنین.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان هەموو گەلەکەمان بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی لەم ئاهەنگانەی تایبەت بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان، بەشدار بن.

Share

پوستێن ھەمان بەش