ناسنامەی 6 گەریلای دیکە ڕاگەیەندرا کە لە ساڵی 2022دا گیانیان لەدەستداوە

ناسنامەی 6 گەریلای دیکە ڕاگەیەندرا کە لە ساڵی 2022دا گیانیان لەدەستداوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

ناسنامەی 6 لاوی دیکەی کورد ئاشکرا بوو کە پەکەکە لە ساڵی 2022دا لە دەڤەری زاپ بەکوشتنی داون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

هەپەگە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە، ڕۆژی چوارشەممە، 17/12/2025، ناسنامەی 6 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2022، واتە نزیکەی 4 ساڵ لەوەپێش لە دەڤەری زاپ لە باشووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 6 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ میلاد شێرکۆ زەرین، خەڵکی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

2ـ سەما دالچیچەک، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.

3ـ دڵشاد ئەحمەد، خەڵکی تربەسپی لە ڕۆژئاوای کوردستان.

4ـ ئەحمەد فورکان کایا، خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.

5ـ حەسەن عەلی ئالیسۆ، خەڵکی قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان.

6ـ مستەفا سەیدۆ، خەڵکی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان.

هەپەگە لە وەسفی ئەم 6 گەریلایەدا نووسیویەتی ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان بە فیدای ڕێبەرێتی کردووە!.

لەکاتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەمالەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.

بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش