شاندی ئیمرالی: سەردان و دیدارەکانمان بەردەوام دەبن

شاندی ئیمرالی: سەردان و دیدارەکانمان بەردەوام دەبن

دەم پارتی: “ئاشتی بەبێ یاسا دەستەبەر نابێت و ئەم قۆناغەش کە ئیستا پێیگەیشتووین، پێویستی بە بنەمایەکی یاسایی هەیە”.

شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، بە مەبەستی تاوتوێکردنی قۆناغی نوێی پڕۆسەی ئاشتی، ڕۆژی شەممە لە پەرلەمانی تورکیا سەردانی شاندی ئاکەپەیان کرد و لەلایەن عەبدوڵڵا گولەر سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە و عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکەپە و ئەفکان ئالا جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکەپەوە پێشوازییان لێکرا.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر و نیوێکی خایاند و بە شێوەیەکی داخراو و دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەچوو.

لە بەیاننامەیەکدا دوای کۆبوونەوەکە، عەبدوڵڵا گولەر، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە ڕایگەیاند، سوپاسی شاندی دەم پارتییان کردووە و گوتی: “هەموو لایەنە سیاسییەکان ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەشی کۆمیسیۆنی پەرلەمان کردووە، هەروەها لەم دواییانەدا ئێمەس ڕاپۆرتی خۆمان پێشکەش کرد. ئێمە هەڵسەنگاندنی وردمان لەسەر ئەوە کرد”.

هەروەها پەرڤین بوڵدانیش قسەی کرد و سوپاسی شاندی ئاکەپەی کرد. بوڵدان ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکیان لەسەر ئەم قۆناغە بووە کە پڕۆسەی ئاشتیی تێدایە و وتی: “ئێمە پێشنیارەکانی خۆمان پێشکەش بەوان کرد، شاندی ئاکەپەش پێشنیارەکانی خۆی پێشکەش کرد. ئێمە جەختمان لەسەر گرنگی ئەوە کردەوە کە ئاشتی بەبێ یاسا دەستەبەر نابێت و ئەم قۆناغەش کە ئیستا پێیگەیشتووین، پێویستی بە بنەمایەکی یاسایی هەیە. ئێمە لە قۆناغێکی نوێداین، سەردان و کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبن و هەمیشە لە دیالۆگدا دەبین”.

میتحەت سانجاریش ڕایگەیاند کە سەردانەکانی شاندەکە بۆ لای لایەنە سیاسییەکان بەردەوام دەبن. هەروەها ڕایگەیاند کە لەگەڵ وەزیری داد و سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە و دواتر لەگەڵ ئەردۆغانیش دیدار دەکەن.

Share

پوستێن ھەمان بەش