چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، منداڵێکی 10 ساڵانیان لە کۆبانێ ڕفاند

چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، منداڵێکی 10 ساڵانیان لە کۆبانێ ڕفاند

لە ماوەی 2 مانگی ڕابردوودا تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر” لانیکەم 15 منداڵیان لە کۆبانێ ڕفاندووە کە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 14 ساڵیدایە.

چەتەکانی پەکەکە بە ناوی “جوانێن شۆرەشگەر”، منداڵێکی دیکەیان بە ناوی “حوسێن ئەحمەد” لە شاری کۆبانێ ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاند کە تەمەنی تەنها 10 ساڵە و هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاڤای کوردستان ئاشکرایا کرد کە لە ڕێکەوتی 7/12/2025دا، واتە مانگێک لەوەپێش، چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، کەوا کاریان ڕفاندنی منداڵان و چەکدارکردنیانە، منداڵێکی دیکەی کوردیان لە شاری کۆبانێ ڕۆژئاڤادا ڕفاندووە کە تەنها 10 ساڵی تەمەنە و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

سەرچاوەکانمان دەستنیشانیشیان کردووە کە ئەو منداڵە ناوی “حوسێن ئەحمەد موسلیمە”ـە و دانیشتووی گوندی زرافکی سەر بە شاری “کۆبانێ”یە.

شایانی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر” لانیکەم 15 منداڵیان لە کوڕان و کچانی کۆبانێ ڕفاندووە کە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 14 ساڵیدایە.

تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر” گرووپێکی لاوانی سەر بە “پەکەکە/پەیەدە”یە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جەمیل بایک کار دەکات و ئەرکەکەشی ڕفاندن و چەکدارکردنی منداڵانە بۆ پەکەکە و لقوپۆپەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان.

Share

پوستێن ھەمان بەش