ئیلهام ئەحمەد: پێویستە فشارێکی نێودەوڵەتیی هەبێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان

ئیلهام ئەحمەد: پێویستە فشارێکی نێودەوڵەتیی هەبێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان

ئیلهام ئەحمەد: “قسە تەنیا بەس نییە، کە دەگوترێت، کورد خۆشەویستی ئێمەنە، بەڵکوو دەبێت لە کردەوەکانیان ڕەنگبداتەوە”.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاماژە بەوە دەکات، هیچ کەسێک بە تەنیا خاوەنی سووریا نییە، بەڵکوو هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان دەبێت بە ئاشتیانە تێیدا بژین.

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2026، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە گرەنتی ژیان هەبێت، پێویستە چارەسەرێکی سیاسی سووریا بۆ بارودۆخی بکرێت و هەڵوێستێکی جیددی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سووریاوە هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پێویستە ئیرادە هەبێت هەموو پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکانی سووریا بەیەکەوە بژین، چونکە تەنیا ئەوان لە سووریا ناژین، بەڵکوو سووریا لە ژمارەیەک نەتەوە و پێکهاتەی جیاواز پێکهاتووە.

ئیلهام ئەحمەد، گوتیشی: قسە تەنیا بەس نییە، کە دەگوترێت، کورد خۆشەویستی ئێمەنە، بەڵکوو دەبێت لە کردەوەکانیان ڕەنگبداتەوە، هەروەها فشارێکی نێودەوڵەتیی هەبێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان لەلایەن سوپای عەرەبی سووریاوە، ئێمە هەمیشە ئامادەییمان نیشانداوە بۆ گفتوگۆ، بەڵام جەخت لە ڕاگرتنی هێرشەکان دەکەینەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، حکوومەتی دیمەشق ئەوەی لە ڕاگەیاندەکان باسی دەکات، تەنیا چەواشەکارییە، چونکە لە ڕاستیدا هیچ یەکێک لە بەڵێن و کردارەکانی جێبەجێ ناکات، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرانبەر بە هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بێدەنگ و بێ هەڵویستن، ئەمەش کارێکی هەڵەیە.

ئیلهام ئەحمەد، داوا دەکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەستپێشخەریی بکات و ئاشتی لە ناوچەکە بەرقەرار بێت، بەڵام دوای کوژرانی سەدان هاووڵاتی کورد و دواتر داوای ئاشتی بکرێت ئەوکات شتێک بەناوی ئاشتی نامێنیت، پرسی کورد بەمشێوەیە چارەسەر ناکرێت.

رۆژی سێشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2026، سوپای عەرەبیی سووریا، بە پشتیوانی گرووپە چەکدارەکانی ئەبو حەمشە و حەمزات، زیاتر لە 40 هەزار چەکدار و چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر هەردوو گەڕەکە کورنشینەکەی حەلەب، دوای پێنج ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئاسایشی هەسەدە و سوپای عەرەبیی سووریا، هەردوو گەڕەکە کەوتنە دەستی هێزەکانی سووریا.

Share

پوستێن ھەمان بەش