کۆبانێ… “جوانێن شۆرەشگەر” بنەماڵەی قوربانییەکی کردە ئامانج و کچەکەیانی ڕفاند

ئەو کچەی ڕفێندراوە ناوی “زەینەب مستەفا محەممەد سلێمان”ـە و تەمەنی 16 ساڵە و دانیشتووی کۆبانێیە.
چەتەکانی بەناو “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە کچێکی دیکەی کوردیان لە شاری کۆبانێ ڕفاند و ڕەوانەی بنکەیەکی چەکدارکردنی زۆرەملێیان کرد.
سەرچاوەکان پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایان کرد کە لە کۆتایی مانگی ئازاری 2026دا چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، کەوا ئەرکیان ڕفاندنی منداڵانە، کچێکی تەمەن 16 ساڵانی خەڵکی شاری کۆبانێ ڕۆژئاڤایان ڕفاندووە و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
سەرچاوەکانی ئێمە ئاشکرایان کرد کە ئەو کچەی ڕفێندراوە ناوی “زەینەب مستەفا محەممەد سلێمان”ـە و دانیشتووی کۆبانێیە.
هەروەها دەستنیشانیشیان کردووە کە بابی زەینەب لە درێژە گەڕاندا بەدوای چارەنووسی کچەکەی، ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 2026 سەردانی بنکەیەکی “جوانێن شۆرەشگەر”ی لە گەڕەکی کانی کوردانی شاری کۆبانی کرد و داوای لێکردوون کە کچەکەی بۆ بگەڕێننەوە. بەڵام دوای ئەوەی ئاڵۆزی لە نێوان مستەفا محەممەد و بەرپرسی چەتەکانی جوانێن شۆرەشگەردا روویداوە، پێیان گوتووە کە کچەکەیان لای ئەوان نیە و هەر بۆیە چارەنووسی زەینەب هێشتا نادیارە.
چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە وەک ئەو سەدان کچ و کوڕە منداڵەی کە بۆ پەکەکە و یەپەگە ڕفاندوویانە، ئەم کچەشیان بە ناوی زەینەب، ڕەوانەی بنکەی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی کردووە بۆ ئەوەی بەزۆر چەکداری بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بنەماڵەی زەینەب قوبانیی گەورەیان داوە و لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەهۆی تەقینەوەی مین لە قەزای عەین عیسا خوشکێکی زەینەب گیانی لەدەستدا و دایکیشی بە سەختی بریندار بوو و قاچێکی لەدەستدا.
ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە تەنانەت ئەو بنەمالانەش کەوا قوربانییان بۆ ڕۆژئاڤا داوە، لە زوڵم و ستەمی پەکەکە و چەتەکانی دەرباز نابن.
“جوانێن شۆرەشگەر” ڕێکخراوێکی گەنجانی سەر بە پەکەکەیە و بە تەعلیماتی ڕاستەوخۆی جەمیل بایک دەجووڵیتەوە و ئەرکی ڕفاندن و چەکدارکردنی منداڵانە لە ڕیزەکانی پەکەکە و لقوپۆپەکانی لە ڕۆژئاڤای کوردستان.