“سەرەتا ئاپۆ، دواتر کچەکەم”.. پەکەکە دایکی گەریلایەک دەکات بە ئامرازی بانگەشە

پەکەکە لە ماوەی 27 ساڵی ڕابردوودا هەزاران ڕۆڵەی کوردی لە پێناو ئازادیی درۆیینی ئاپۆدا کردۆتە قوربانی.
میدیاکانی پەکەکە وێنەی دایکی یەکێک لە کچە گەریلاکانیان بە ناوی “هەیبەت ئەرۆل” بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نووسیویانە: “سەرەتا ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دواتر ڕۆڵەکانی ئێمە!!”
ڕۆناهی ئەرۆل کچە گەریلایە، یەکێک بوو لەو گەریلایانەی پەکەکە کەوا لە مەراسیمی سووتاندنی چەکەکان لە ئەشکەوتی جاسەنەی شارباژێڕدا چەکەکەی خۆی سووتاندبوو. هەیبەت ئەرۆڵ دایکی رۆناهی، دوێنێ لە میدیاکانی پەکەکە دەرکەوت و وتی: “دەبێت ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان مسۆگەر بکرێت و دواتر ئازادیی ڕۆڵەکانی ئێمە، واتە سەرەتا ئاپۆ پاشان کچەکەم”. !!
لە ماوەی 27 ساڵی ڕابردوودا ڕێکخراوی پەکەکە بە هەزاران کچ و کوڕی کوردی هەڵخەڵەتاندووە و لەپێناو ئازادیی درۆیینی ڕێبەرەکە، بە دەستی عەسکەری تورک بەکوستنی داون.
ئەمڕۆش درێژە بەو سیاسەتە دەدات و بانگەشە بەو لاوانە و بە بنەماڵەکانیانەوە دەکات.
کاتێک باسەکە لەسەر زەلامەکەی ئیمرالی بێت، ڕۆڵەکانی کورد، خوێنیان و ڕزگاربوونیان هیچ مانایەکیان نابێ. پەکەکە لەسەر سیاسەتی فریودان و بێ بەهاکردنی خوێنی ڕۆڵەکانی کورد لە پێناو ئاپۆدا بەردەوامە. ئەم ڕێکخراوە ئاپۆپەرستە لە ماوەی 27 ساڵی ڕابردوودا هەزاران ڕۆڵەی کوردی لە پێناو ئازادیی درۆیینی ئاپۆدا کردۆتە قوربانی.