هێزەکانی پەکەکە لەسەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆدەبنەوە…
هەواڵێکی گرنگ دەربارەی سنوور! لە چیاکانی هاوسنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، جموجۆڵی بێ وێنە و گوماناوی ڕوودەدات. پرسیار ئەوەیە: ئایا پیلانێکی نوێ لە دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارادایە؟
بەدواداچوونە تایبەتەکانی پێگەی “دارکا مازی”، ڕاستییەکی مەترسیدار ئاشکرا دەکات! پەکەکە سەدان گەریلای لە ڕۆژئاڤا، گارە و بادینان کشاندۆتەوە و ڕەوانەی سنووری ئێرانی کردوون. نەک تەنها چەک… ئامێری گەورەی هەڵکۆڵینی توونێل، تەقەمەنی و ئامێری قووڵکردنەوەی ئەشکەوتیش لەو شاخانەدا جێگیرکراون!
ئەم پلانە لە سێ هێڵی سەرەکیدا بەڕێوەدەبرێت:
-
هێڵی یەکەم: دەوروبەری قەندیل و سنووری ڕاستەوخۆی ئێران!
-
هێڵی دووەم: لە قەندیلەوە هەتا ئاسۆس، پێنجوێن، هەڵەبجە و بیارە!
-
هێڵی سێهەم: لە قەندیلەوە هەتا برادۆست، چومان، سیدەکان و بەرزاییەکانی خواکورک!
بەڵام پرسیارە پڕ لە گومانەکان لێرەوە دەست پێدەکەن…
ئەم تونێلانە کە هەڵدەکۆڵدرێن، زۆر نزیکن لە خاڵە سەربازییەکانی ئێران! دەنگی تەقینەوە شاخەکان دەهەژێنێت، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بێدەنگە!
بۆچی ئێران کە شارەکانی کۆیە، زەڕگوێز و هەریری بۆردومان دەکات… چاوی لەم جموجۆڵانەی پەکەکە لەسەر سنوور دەنووقێنێت؟
ئەو هێزانە خۆیان بە پژاک ناودەبەن، ئێستا بە ئازادی لە ڕێگا سەرەکییەکانی مەهاباد، سنە، پیرانشار و مەریواندا دەسووڕێنەوە. دەوڵەتی تورک کە پێشتر دەیگوت “با پژاک چەک دابنێت”، ئێستا بێدەنگی مردنی هەڵبژاردووە.
ئەم بێدەنگییە نیشانەی چییە؟
مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە!
ئەوەی لە ڕۆژئاڤا کرا، کە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە پێناو هاوکاری لەگەڵ دیمەشق و ئەنقەرەدا کرایە قوربانی، ئێستا بۆ ڕۆژهەڵات ئامادە دەکرێت. پژاک شتیکی جیاواز نیە، تەنها دەمامکێکی نوێی پەکەکەیە.
شۆڕشی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناتوانێت ببێتە قوربانی مامەلە سیاسییەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پەکەکەی هەڵوەشاوە!
ئەو بەرنامەیەی کە ئەمڕۆکە لەسەر سنوور بەڕێوە دەچێت، لەپێناو ئازادیی کورداندا نییە…
ئەمە، ڕاستەوخۆ پڕۆژەی ڕادەستکردن و فرۆشتنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە!