لە سەربەخۆییەوە بۆ کۆماریخوازی: داستانی لاوانی کورد و ڕووڕەشیی سەرکردایەتی پەکەکە

لە سەربەخۆییەوە بۆ کۆماریخوازی: داستانی لاوانی کورد و ڕووڕەشیی سەرکردایەتی پەکەکە

گەلی کورد زۆر باش دەزانێت کە پەکەکە و ئاپۆ بەبێ ئەوەی هیچ دەستکەوتێک بۆ کورد دەستەبەر بکەن، دەیان هەزار گەنجیان بەکوشتن داوە.

تەنها ئێوە بوون کە هیچ داستانێکتان تۆمار نەکرد، ئێوە خۆتان لە پشت منداڵان و گەنجانی کوردەوە شاردەوە و ئاراستەی مەرگتان کردن و ئەمڕۆکەش هاتوون و باسی قارەمانێتی ئەوان دەکەن. بەڵێ، ئەوان مێژوو، داستان و قارەمانێتییان تۆمار کرد، خاپۆ و پەکەکەش خۆیان تەسلیم کرد، ڕووڕەش و شەرمەزار بوون.

تەنیا لە تەنگانەدا شەهیدەکانیان وەبیر دێتەوە

بە هەزاران گەنجی کورد هەن کە پەکەکە بە دەستی چەکدارانی تورک بە کوشتنی داون و هێشتا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی ڕانەگەیاندووە. پەکەکە لە سەرەتای شەڕی ساختەی خۆیەوە، سیاسەتی پڕوپاگەندەکردنی بە گەنجانی کورد لە ژیان و مردنیاندا پەیڕەو کردووە. پەکەکە هەر کات دەکەوێتە تەنگانەوە، یەکڕاست مەلەفی شەهیدان دەهێنێتە پێشەوە و دەڵێت ئێمە ئەوەندە قوربانیمان داوە.

موراد قەرەیلان، یەكێک لە سەرکردەکانی پەکەکەی هەڵوەشاوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە میدیاکان دەرکەوت و ڕایگەیاند: “ئێمە ناوی ئەو گەریلایانە ڕادەگەیەنین کە لە ساڵانی 2017 و 2018 و 2019دا شەهید بوون”.

وتیشی: “ئێمە لەبەر ئەوە ڕاماننەگەیاندووە، چونکە لەو کاتەدا شەڕ چڕ بوو، زانیاری بەدەست نەدەهات، هەریەک لە شەهیدەکانمان داستانێکی تایبەت بە خۆی خوڵقاندووە و ئێمە ناهێڵین چیرۆکی هیچکام لەوان بفەوتێت”.

پەکەکە بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ساڵ شەڕی چەکدارانەی کرد و دواجار لەسەر داوای ڕێبەرەکەی و گەورەترین نەتەوەپەرستی تورک دەوڵەت باخچەلی خۆی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند کە: “تورکیا بەهێز و دیموکراتیزە دەکەین”. جێگایەک بۆ کورد و کوردستان و نەتەوەی کورد و مافی کورد نە لە پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەکەدا هەبوو و نە لە داهاتووی تورکیا و ئەو هەنگاوانەشدا بوونیان هەیە کە ئێستا بەناوی ئاشتییەوە هەڵدەگیرێن.

پەکەکە بوو بە ڕێکخراوێکی بەکرێگیراوی دەوڵەتانی داگیرکەر و دژایەتی هەموو ئەو بابەتانەی کرد کە پەیوەندیی بە کورد و کوردستانەوە هەبێت

پەکەکە لەم 40 ساڵەدا دەیان هەزار گەنجی کوردی بە کوشتن داوە، باکووری کوردستانی وێران کرد، دەربەدەری و کۆمەڵکوژی و ئینکار و هەموو شتێکی خراپی بەسەر کورد و کوردستاندا هێناوە، نەک هەر لە باکوور، بەڵکوو لە باشوور و لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتیشدا، هەمان سیاسەتی پەیڕەو کرد. پەکەکە بوو بە ڕێکخراوێکی بەکرێگیراوی دەوڵەتانی داگیرکەر دژ بە هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە کورد و کوردستانەوە هەیە.

ئەمڕۆکەش هاوشێوەی سەرەتای دامەزرانیەوە، ئەم ڕێکخراوە دژی کوردە هاتووە و زۆر بە بێ ئەخلاقی دەڵێت: “هەندێک شەهیدمان هەیە کە هێشتا ڕاماننەگەیاندوون، لەبەر ئەوەی کە زانیاریمان لەسەریان نەبووە، شەڕەکە دژوار بوو”. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە پەکەکە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، هەرکاتێک تووشی شکست و تەنگانە و شەرمەزاری هاتووە، بە پەلە مەلەفی گەریلا شەهیدەکانی کردۆتەوە و باسی لە قارەمانێتیی ئەوان کردووە. بە واتایەکی دیکە، پەکەکە گەنجانی کورد لە ژیان و مردنیاندا، لەپێناو سوودوەرگرتن و بەرژەوەندیی خۆیدا بەکارهێناوە.

لە 2ی ئابی 2026دا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دیدارێکیدا لەگەڵ شاندی ئیمرالی ڕایگەیاندبوو: “ئێمە پێشتر لایەنگری سەربەخۆیی بووین، بەڵام ئێستا ئێمە کۆماریخوازین (کۆمارپارێزین). من بەڵێن دەدەم کە تورکیا بەهێز دەبێت و سبەی ڕۆژ ئێمەش بەقەد مەهەپە خزمەتی ئەم دەوڵەتە [تورکیا] دەکەین و هێندەی ئەو ستوونێکی بەهێز و گەورەی ئەم دەوڵەتە دەبین”.

ئەم قسانەی ئۆجەلان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرانەوە و کاردانەوەی گەورەی ڕای گشتیی بەدوای خۆیدا هێنا و بوو بە جێگای مشتومڕ.

پەکەکە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات کە ئەم ڕووڕەشی و زەلیلییەی ڕێبەرەکەی پەردەپۆش بکات و قسەکانی پێچەوانە بکات. هەر بۆیە سەرکردایەتی پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “ئەوەی بەناوی ئۆجەلانەوە بڵاو دەکرێتەوە ڕاست نییە و نامانەوێت کەس باوەڕی پێبکات”.

بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندنی ناوی شەهیدە کۆنەکانیش بەشێکە لەم پلانەی پەکەکەیە و دەیهەوێت ڕۆژەڤی کوردان چەواشە بکات و قسەکانی ئۆجەلان لە بیری خەڵک بباتەوە.

بەڵێ ئەوان مێژوو، داستان و قارەمانێتییان تۆمار کرد، خاپۆ و PKKـەکەشی تەسلیم بوون، ڕووڕەشی و شەرمەزارییان بۆ مایەوە.

موراد قەرەیلان، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پەکەکە، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ناوی شەهیدەکان دەڵێت: “هەموو شەهیدێکی ئێمە داستانێکی خوڵقاندووە، جارێکی دیکە گرێدراوبوونی خۆم بە شەهیدانەوە دەردەبڕم، ئێمە لە خەتی ئەوانداین، تا لە ژیاندا بین، بەردەوام دەبین لە پەیڕەوکردنی خەتی شەهیدە قارەمانەکان و لە ژێر دیدگاکانی ئاپۆدا دەجووڵینەوە”.

لە ڕاستیدا گەلی کورد زۆر باش دەزانێت کە پەکەکە و ئاپۆ بەبێ ئەوەی هیچ دەستکەوتێک بۆ کورد دەستەبەر بکەن، دەیان هەزار گەنجیان بەکوشتن داوە و ئەمڕۆکەش گەلی کورد بە سەرکردایەتی ئەم ڕێکخراوە دژە کوردە دەڵێت: “بەڵێ گەریلا شەهیدەکان داستانیان تۆمار کرد و چیرۆکێکیان دروستکرد، بەڵام تەنها ئێوە بوون کە هیچ داستانێکتان نەخوڵقاند، ئێوە خۆتان لە پشت کچان و کوڕانی لاوی کوردەوە شاردەوە، ئێوە ئەوانتان خستە بەردەمی خۆتان و ئەوانتان هاویشتە بەردەم سوپای وەحشی و دڕندەی دەوڵەتی تورک. بەڵێ، ئەوان مێژوو، داستان و قارەمانێتییان تۆمار کرد، بەڵام خاپۆ و PKKـەکەشی تەسلیم بوون، ڕووڕەشی و شەرمەزارییان بۆ مایەوە.

Share