دوران کاڵکان لە ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوەتەوە

دوران کاڵکان لە ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبۆوە

* وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

دارکا مازی یەکەم دەزگای ڕاگەیاندن بوو کە باسی لەوە کرد کە سەرکردەکانی پەکەکە چوونەتە ئیمرالی و لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەتەوە.

وەک ئاشکرا بووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالیدا لەگەڵ شاندێکی پێکهاتوو لە پێنج سەرکردەی پەکەکە کۆبووەتەوە کە دوران کاڵکان و سەبری ئۆک سەرۆکایەتیان دەکرد.

لەگەڵ ئەو پڕۆسەیەی کە لە 27ی شوباتی 2025دا بە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە دەستی پێکرد، ترافیکێکی سەرنجڕاکێشی دانوستان لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیادا دەستیپێکرد. ماوەیەکە دیار نییە کە دەستی کێ لە گیرفانی کێدایە.

گەلی کورد ئاگاداری ئەو دیدارە نهێنیانە بیە کە سەبارەت بە چارەنووسی خۆی (کورد) بەڕێوەدەچن. ڕاگەیاندراوەکانی پەکەکە لە چوار مانگی ڕابردوودا، کە تێیاندا ئیدیعای ئەوە دەکات “کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ناکرێ، پرۆسەکە ڕاوەستاوە”، بە درۆ دەرچوون. دەرکەوت کە ئۆجەلان و سەرکردایەتی پەکەکە چەند جارێک لە ئیمرالی کۆبوونەتەوە.

کێ لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بووە؟

باس لەوەش دەکرێ کە ئۆجەلان لە 2-3ی شوباتدا لە ئیمرالی لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە دوران کاڵکان (عباس تورک)، سەبری ئۆک، هێلین تورک (نیلوفەر چۆبان)، ڕاپەڕین دێرسیم (ئۆزلەم ئالپاسلان) و بشار قۆسەر (ئەهمەت یڵدرم)، کۆبووەتەوە.

بە واتایەکی تر، شاندی سەرکردەکانی پەکەکە بۆ ماوەی 2 ڕۆژ لە ئیمرالی ماونەتەوە و یادداشتی گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئۆجەلاندا لە میدیاکان بڵاوکرایەوە. ئێمە ئەو دەستنووسانە کە لە 41 لاپەرە پێکهاتوون، بە سەردێڕەوە کۆدەکەینەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا بە ناوی “دارکا مازی”یەوە بڵاویان دەکەینەوە.

شاندەکە چۆن گەشتی کرد؟

بەگوێرەی زانیارییەکانمان، شاندەکە بە فڕۆکەیەکی نهێنی کە لەلایەن تورکیاوە ڕەوانەی فڕۆکەخانەی سلێمانی کرابوو، گەشتیان بۆ تورکیا کردووە. فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی شاری بورسای نیشتۆتەوە و لەوێشەوە شاندەکە ڕۆیشتووتە ئیمرالی.

لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورک تا ئێستا شاندی زۆری لە ڕۆژئاڤا و سلێمانیەوە بردۆتە تورکیا.

ئایا شاندەکانی تریش چوونەتە ئیمرالی؟

دارکا مازی یەکەم دەزگای ڕاگەیاندن بوو کە باسی لەوە کرد کە سەرکردەکانی پەکەکە چوونەتە ئیمرالی و لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەتەوە. هەرچەندە ئەوکات پەکەکە و دەوروبەرییەکانی هەواڵەکەمانیان ڕەتکردەوە، بەڵام وردە وردە ڕاستییەکان ئاشکرا بوون.

دارکا مازی بۆ یەکەمجار لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا نووسیبووی کە بەسێ هۆزات و سەبری ئۆک چوونەتە ئیمرالی.

لە هەواڵێکدا کە لە 5ی ئایاردا بڵاومان کردەوە، باسمان لەوە کرد کە شاندێک پێکهاتوو لە دوران کاڵکان و هێلین ئومیت، سەردانی ئیمرالییان کردووە.

هەروەها لە 9ی ئایاردا ڕامانگەیاند کە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە ئیمرالی لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ئێستا لەبەردەستماندایە، دوران کاڵکان جگە لە مانگی شوبات، لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا بۆ جاری دووەم چووەتە ئیمرالی. هەروەها جەمیل بایک لە هەفتەی دووەمی مانگی ئابدا سەردانی ئیمرالیی کردووە. ئێمە وەک پێگەی “دارکا مازی”، بەم نزیکانە ڕاگەیاندراوێک لەسەر ئەم دوو زانیارییە بڵاودەکەینەوە.

تێبینییەکانی دیدارەکان لەلای دارکا مازی هەبوون، بەڵام بڵاونەکرانەوە

لە ڕاستیدا تێبینییەکانی دیداری نێوان دوران کاڵکان و ئۆجەلان لە مانگی شوباتدا، بەدەست پێگەی “دارکا مازی” گەیشتبوون، بەڵام ئێمە بۆ ڕوونکردنەوەی پرۆسەکە بە گونجاومان نەزانی بڵاویان بکەینەوە.

بەڵام دواتر دەزگاکانی تری ڕاگەیاندن بڵاویان کردەوە. تێبینییەکانی کۆبوونەوەکە هەم لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە و هەمیش لەلایەن کەسانێک لە ناو پەکەکەوە کە پرۆسەکەیان بەدڵ نیە، بۆ میدیاکان نێردراوە و لەقاودراوە.

جگە لە چیرۆکەکانی ئۆجەلان لەگەڵ کچانی ناو مەلەوانگەکە و ئەو قسەیەی ئۆجەلان بە دوران کاڵکان کە گوتویەتی، “پێموابوو دوژمن تۆی هەناردووە بۆ نێو ئێمە”، لە ڕۆژانی داهاتوودا ئێمە ڕاپۆرتەکانی ئەو گۆڤارانە سەبارەت بەو پلانانەی کە دەربارەی هەرێمی کوردستان و لە دژی ڕێبازی سیاسیی بارزانی دایانناوە، بەش بەش بڵاو دەکەینەوە.

Share