ژنانی جیهان ـ میلیاردەها کاتژمێر کاری بێ حەقدەست

ژنانی جیهان ـ میلیاردەها کاتژمێر کاری بێ حەقدەست

“نایەکسانی لە جیهاندا لە پەرەسەندندایە، 1٪ی دانیشتووانی دونیا خاوەنی  45٪ی دارایی جیهانن”

ئۆکسفام لە راپۆرتێکدا رایدەگەیەنێت کە نادادپەروەری و نایەکسانی لە جیهاندا رۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندن دایەو ژنان گەورەترین قوربانیی ئەو نابەرابەریەن، بە پێی راپۆرتەکە لەم سەردەمەشدا ژنانی سەرانسەری جیهان زۆر ئەرکی وەکوو بەخێو کردنی منداڵ و پارێزگاری لێکردنی بەڕێوە دەبەن بە بی ئەوەی کەمترین حەقدەست وەربگرن.

رێکخراوی نێودەوڵەتی ئۆکسفام “Oxfam” لە راپۆرتێکدا دوایین ئاستی نابەرابەریی لە جیهاندا بڵاو کردۆتەوەو رایدەگەیەنێت کە نایەکسانی بۆتە قەیرانێک و گەورەترین قوربانیان ئەم قەیرانەش ژنان کە رۆژانە میلیاردەها کاتژمێر کار دەکەن بە بی ئەوەی کەمترین حەقدەست وەربگرن. لەو کارانەی ژنان بە بێ بەرانبەر دەیکەن دەکرێ ئاماژە بە پاراستن و بەخێوکردنی منداڵ و کاری ناو ماڵ بکرێت.

ئۆکسفام یەکێک لە گەورەترین ئەو ڕێکخراوە نیودەولەتیانیە کە بۆ بنبڕ کردنی هەژاری، برسیەتی و نادادپەروەری لە جیهاندا خەبات دەکات.

بە پێی ئامارەکانی ئاکسفام 45٪ی دارایی جیهان لەلای 1٪ دانیشتوانی جیهان کۆ بووەتەوەو دارایی میلیاردرەکانی جیهان لە دارایی 4 میلیارد و 600 ملیۆن کەسی گۆی زەوی زیاترە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان رۆژانە کەمتر لە 50 سەنت واتە 5 دۆلار داهاتیان هەیە و نیوەی هەژاری جیهان بە هەموویانەوە 1٪ی دارایی جیهانیان لەلا نیە.

ریکخراوەکە دووپاتی دەکاتەوە کە سیستەمی ئیستای جیهان هۆکارێکە بۆ پەرەسەندنی نابەرابەری و هەتا ئەم سیستەمە بەردەوام بێت چارەسەر کردنی نادادپەروەری نامومکینە و ئەگەر جیهان دەیهەوێت نادادپەروەری بنبڕ بکات پێویستە سیستەمی جیهان لە بناخەوە بگۆڕدریت.

پوستێن ھەمان بەش