بەرزبوونەوەی زیاتری ڕێژەی بێکاری لە باکووری کوردستان و تورکیا

بەرزبوونەوەی زیاتری ڕێژەی بێکاری لە باکووری کوردستان و تورکیا

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە مانگی حوزەیراندا کاریان دەست کەوتووە، بەراورد بە مانگی گوڵان بە ڕێژەی 0.6٪ کەمی کردووە.

لە باکووری کوردستان وتورکیادا ڕێژەی بێکاری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە ولە ئێستادا نزیکەی 3 ملیۆن و 337 هەزار کەس بێکارن.

بەپێی ئامارێک کە دامەزراوەی “توکێ” لە ڕۆژی پێنجشەممە 10/8/2023، بڵاوی کردۆتەوە، لە مانگی حوزەیراندا ڕێژەی بێکاری لە باکووری کوردستان و تورکیادا 0.1٪ زیادی کردووە و گەیشتۆتە 9.6٪. بە پێی ئامارەکە ڕێژەیەکی بەرچاوی بێکاری لەناو ژناندایە و گەیشتۆتە 13.2٪ و لەناو پیاوانیشدا بۆ 7.8٪ بەرز بۆتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ژمارەی بێکاران لە مانگی حوزەیراندا لە تورکیا وباکووری کوردستان بەراورد بە مانگی پێشتری، 2 هەزار کەس زیادی کردووە وگەیشتۆتە نزیکەی 3 ملیۆن و 337 هەزار کەس.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە مانگی حوزەیراندا کاریان دەست کەوتووە، بەراورد بە مانگی گوڵان بە ڕێژەی 0.6٪ کەمی کردووە وگەیشتۆتە 47.8٪ و لەو ڕێژەیە 65.2٪ئ بۆ پیاوان و 30.8٪یشی بۆ ژنان بووە.

پوستێن ھەمان بەش