درێژترین قردێلە و درێژترین خیانەت

درێژترین قردێلە و درێژترین خیانەت

پێویست بوو زۆر پێش ئێستا ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەو حیزبە ناویان چووبایەتە کتێبی گینسەوە

لە ساڵڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا لە باشووری کوردستان، درێژترین قردێلەی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە لەسەر شاخی گۆیژەی سلیێمانی نمایش کرا. قردێلەکە 7 هەزار و 288 مەتر دریژ بوو، بەمەش ناوی سلێمانی چووە کتێبی گینسەوە. بەڵام لە راستیدا زۆر لەمێژە پیویست بوو ناوی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەو شارە کە کاتی خۆی نیشتمانپەروەرترین سەرکردەی خەلکی ئەو شارە بوون، دەبووا بۆ خیانەت کردن ناویان چووبایە ناو کتێبی گینسەوە.

ناکۆکیە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پاش بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەیان رۆژ بەڕۆژ لە پەرەسەندندایە. ئەم ناکۆکیانە لە کۆبوونەی 1/2/2020ی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی جارێکی دیکە بە ئاشکرا دەرکەوتن. بنەماڵەی کۆسرەت رەسووڵ و کەسانی نزیک لە دلێری سەید مەجید، و کەسانی نزیک لەوان وەکوو عیماد ئەحمەد، عەدنانی حەمەی مینە، رەفعەت عەبدوڵڵا، ئاسۆ مامەند و چەند کەسێکی دیکە، کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیان بایکۆت کرد.

بنەماڵەی مام جەلال، بەتایبەتی پاڤێڵ تاڵەبانی کە پاش خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بوو بە کەسێکی هەرە دیار لە ناو یەکێتیدا، لەگەل سەرجەم باڵ و گرووپەکانی ناو یەکێتی لەسەر هەیکەلی ئەو حیزبە ناکۆکییان هەیە. سەرجەم گرووپ و باڵەکانی ناو یەکێتی لەو بڕوایەدان کە پێویستە هەیکەلی یەکێتی لە نێوان باڵ و گرووپە جیاجیاکانی ناو یەکێتیدا دابەش بکریت و لەسەر بنەمای هاوبەشی و دادپەروەری بیت نەک ئەوەی کە بنەماڵەی مام جەلال سەرجەم پۆستە باڵاکانی حیزبەکە بۆ خۆیان ببەن و ئەوانی دیکە بی پۆست بمێنن.

لێکترازانی زیاتری باڵەکانی ناو یەکێتی و هەروەها پەیدابوونی جۆرە غەڕا بوونێک لە نێو بنەماڵەی تاڵەبانیدا پاش کۆنگرە بە روونی دەرکەوت. بنەماڵەی تاڵەبانی دەستیان بەسەر سەرجەم جمگەکانی یەکێتیدا گرتووە، هەر لە ئابوورییەوە بگرە هەتا دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ڕێکخراوەیان بە تەواوی کۆنترۆل کردووە. لە ئیستاشدا دەیانهەوێت جگە لە خۆیان کەسی دیکە پۆستی هاوسەرۆکی یەکێتی وەرنەگرێت. ئەمەش بۆتە هۆی قووڵبوونەوەی کێشەکانی ناو ئەم ڕێکخراوە، لەبەر ئەوەی بنەماڵەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی و عیماد ئەحمەد و گروپێک لە کەرکووکیەکان و عەدنانی حەمەی مینە داوای پۆستی هاوسەرۆکی گشتیی یەکێتی دەکەن و ئەو پۆستە بە مافی خۆیان دەزانن.

پاڤێڵ و لاهوور ئامادە نین تەنازول بۆ یەکتری بکەن

ناکۆکییەکانی نا یەکێتی پاش دەرکەوتنی لاهوور وەکوو کەسی یەکەم، زیاتر بوون. ناکۆکیەکان گەیشتنە ئاستێک کە پاش کۆنگرە، پێێوەندی نێوان “پاڤل تاڵەبانی و کوڕەمامەکەی لاهوور شیخ جەنگیدا” زۆر ساردیی تێکەوت و دەکرێ بڵێین گەیشتۆتە خاڵی سفر، لەبەر ئەوەی هیچیان ئامادە نین لەسەر پۆستی سەرۆکی یەکێتی تەنازول بۆ ئەوی دیکەیان بکەن.

ئەو ناکۆکیانەی ناو باڵەکانی یەکێتی کە وەکوو نەخۆشی شێرپەنجە بۆ گەلی کورد دیتە ئەژمار، نوێ نین. سەرکردەکانی یەکێتی لەو کاتەوە کە لە پارتی جودا بوونەتەوە، لە بەرانبەر بەدەستهێنانی پۆست و مەقامدا نەک هەر جارێک بگرە بە سەدان جار خەیانەتیان لە دۆزی رەوای کورد کردووە. ئەو کەسانەش کە خەیانەتی 16ی ئۆکتۆبەریان خوڵقاند هەر کوڕی ئەو سەرکردانە بوون کە لەسالی 1966دا گەورەترین خەیانەتیان لە کوردان کرد و بوون بە جاشی رێژیمی بەغداد و بە دژی وڵاتپارێزانی کورد راوەستان.

باڵی رکابەری بنەماڵەی تالەبانی پێش بەستنی کۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبە، ژمارەیەک لە رۆژنامە و دامەزراوە میدیاییەکانی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانیان داخست بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی ئەو بنەماڵەیە لە کۆنگرەی چوارەمدا کەم بکەنەوە بەڵام پلانەکەیان سەری نەگرت و بنەماڵەی تاڵەبانی توانی دەست بەسەر سەرجەم جومگەکانی یەکێتید بگرێت.

بابی ئەو کەسانەی کە 16ی ئۆکتۆبەریان خولقاند پێش روداوی 31ی ئاب، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانیان هێنایە سەر هەولێر و پەرلەمانی کوردستانیان داگیر کردبوو. هێزەکانی حیزبی دیموکراتی ئیرانیان خستە ژیر رەحمەتی تۆپ و تانکەکانی رێژیمی ئیران و سوپای پاسدارانیان هێنابووە هەڵەبجە و ببوونە سەبەبی کیمابارن کردنی شارەکە و پاش نسکۆی شۆڕشی گوڵان، کاتێک کە پێشمەرگە دەیهەویست دەربازی ئێران بێت، بابی خائینەکانی 16ی ئۆکتۆبەر مەفرەزەیان دانابوو و پێشمەرگەیان شەهید دەکردن. لە ئەنفالی ساڵی 1988دا ئەو خائینانە خاڵی پشکنینیان لە دەشتی کۆیە و دۆڵی جافایەتی گەرمیان دادەناوەو رێگرییان لە دانیشتووانی گوندەکان کرد تا لەگەڵ دانیشتووی شارەکان هەڵبێن و تووشی ئەنفال نەبن.

باڵ باڵێن و ناکۆکیەکانی ناو یەکێتی بووەتە شێرپەنجە لەسەر جەستەی وڵاتێکی داگیرکراو

باڵ باڵێن و ناکۆکیەکانی ناو یەکێتی بووەتە شێرپەنجە لەسەر جەستەی وڵاتێکی داگیرکراو بە مەبەستی بەدەستخستنی پۆست و مەقام و پارە. شتێکی مێژووییە کە ئێستاش پاشماوەی بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی و باڵەکەیان ئامادەن بۆ بەدەستخستنی ئەو شتانە هەر خیانەتێک کە بە مێشکی مرۆڤدا نایەت ئەنجامی بدەن.

 هەژار موکریانی ڕەحمەتی خودای لێبێت لە کتێبی “چێشتی مجیور”دا دەڵیت: “جارێکیان هیندێک پێشمەرگە بۆ ژنرال “مستەفا بارزانی” دەیانگێڕایەوە کە کاتێک پێشمەرگەکانی ناوچەی هەولێر دەبینن بە هەزاران ئوتۆمبێلی سەربازی و تانک و تۆپی ڕێژیمی عێراق بەرەو بارزان دەڕۆن، هەموو دەست دەکەن بە گریان و هاوار بۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەبەن و پێی دەڵین، ئەوە کەی شەرەفە برای ئیمە بکوژرێن و ئیمە نەچین هاوکارییان بکەین و لە مردن رزگاریان بکەین؟ ئیبراهیم ئەحمەد لە وەڵامی ئەو پێشمەرگانەدا دەڵێت: ئێوە نازانن! ئەگەر بارزانی نەمێنێت، سەرکردایەتی پارتی دەبێتە یەک، ئەوکات ئێمە وێنەی بارزانی وەکوو شەهید لە بارزان دەفرۆشین و پارەیەکی باش بەدەست دێنین.!”

بۆ کەم کردنەوەی ئالۆزی و ناکۆکیەکانی نێوان باڵەکانی یەکێتیدا بە تایبەتی باڵە خاوەن هێزەکان و بۆ ئەوەی لانیکەم ئەو دووباڵە لێک نزیک بکرێنەوەو رێگری لە شەڕی نێوانیان بکرێت، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری لەسەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دا. بەم شێوەیەش بڕیارە دو کەس لە باڵە جیاجیاکانی ئەو حیزبە ببنە هاوسەرۆکی ینک. بەڵام لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت ئایا سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دەتوانی سەرجەم باڵەکانی یەکێتی نیشتمانی رازی بکات؟ ئایا هاوسەرۆکایەتی دەتوانێ کێشەی باڵەکانی ناو یەکێتی چارەسەر بکات کە وەکوو شێرپەنجە ئەو حیزبەی تووشی نەخۆشی کردووە؟

لە راستیدا یەکێتی و شێرپەنجەی ناو یەکێتی کە بە هەبوونی باڵی جیا جیا و داخوازیی ناڕەوا کە ئیستا بووەتە شیرپەنجە بۆ هەموو کوردستان، پیویستە بچیتە ناو کتیبی گینسەوە و نومرەی پیوانەیی لە جیهاندا پی بدرێت.

پوستێن ھەمان بەش