کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان / کۆی گشتی: 190 تووشبوو

کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان / کۆی گشتی: 190 تووشبوو

” له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 14 كه‌سی دیكه‌ وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوون”

ئەمڕۆ پۆێنج شەممە 2/4/2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (35)ی خۆیدا نوێترین زانیاری له‌سه‌ر پرسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 14 كه‌سی دیكه‌ وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوون.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 35ی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:

1- کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (5945) هاووڵاتی بوون لە (29) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1496) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (546) لە هەولێر، (139) لە سلێمانی، (722) لە دهۆك، (48) لە هەلەبجە، (3) لە گەرمیان، (38) لە ڕاپەرین وە (4372) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (35) هاووڵاتی.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1087) پشکنین ئەنجام دراوە، (861) هەولێر، (156) سلێمانی، (70) دهۆك.

دەرەنجام (14) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:

* پارێزگای هەولێر (2) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (30) ساڵ وە پیاوێك تەمەن (25) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

* پارێزگای سلێمانی (7) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (37) ساڵ لە قەزای سیدصادق کە لە گەشت گەڕابووەوە و لە کەرەنتین بوو، پیاوێك تەمەن (26) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی، (5) ئافرەت تەمەنیان (57)، (22)، (21)، (19)، (15) ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

* پارێزگای هەڵەبجە (5) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (25) ساڵ، (4) ئافرەت تەمەنیان (53)، (35)، (28)، (25) ساڵ کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (190) تووشبوو،  لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (61) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان  وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە هۆکاری تووشبوونی 152 حالەت بە ڕێژەی (80 %) لەکۆی تووشبووانی کۆڕۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە ڕێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر بووە، بۆیە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

 وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

     2ی نیسانی2020

پوستێن ھەمان بەش