ئۆپیک: لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ قەیرانی دارایی نامینێت

ئۆپیک: لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ قەیرانی دارایی نامینێت

ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ نزیکەی 40 دۆلار بەرز دەکاتەوە

رێکخراوی ئۆپیک تایبەت بە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت، رایگەیاند پێشبینی دەکرێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا نرخی نەوت بۆ 40 دۆلاری ئەمەریکی بەرزببێتەوە.

محەمەد عەرقاب، سەرۆکی رێکخراوی ئۆپیک ئەمڕۆ یەکشەممە 26/4/2020، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی فەرمی جەزائیر رایگەیاند: “پێشبینی دەکرێت لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئایار و حوزێرانی داهاتوو، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکاندا بۆ 35 تا 40 دۆلار بەرز ببێتەوە”.

شایانی باسە بەهۆی کاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناکۆکی نێوانی رووسیا و سعوودیە نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد.

وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا رێککەوتوون.

پوستێن ھەمان بەش