بە دۆکیۆمێنت ـ ناوی ئەو تیرۆریستانەی داعش کە لاهوور ئازادی کردوون

بە دۆکیۆمێنت ـ ناوی ئەو تیرۆریستانەی داعش کە لاهوور ئازادی کردوون

لاهوور و ئاراس جەنگی بەبێ هیچ بەرپرسایەتییەکی حکومی، 176 تیرۆریستیان ئازاد کردوون کە دەستیان بە خوێنی پێشمەرگە سوورە.

لە ئەنجامی سازانی نێوان هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، بە دەیان تیرۆریستی داعش ئازاد دەکرێن. ئەو تیروریستانە سەر بە ناوچەی حەویجەو دەوروبەری کەرکووک بوون کە دەستیان بە خوێنی پێشمەرگەکانی باشووری کوردستان سوورە و ژمارەیەکی بەرچاو پێشمەرگەیان شەهید کردوون.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، باس لە خیانەتیکی نوێی بنەماڵەی شێخ جەنگی لەناو شەقامی باشووری کوردستاندا گەرمە. لە تازەترین خیانەتدا لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لەسەر بنەمای سازنی لەگەڵ راکان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوورک، بڕیاریداوە 176 زیندانیکراوی عەرەبی سوننەی  شارۆچكه‌ی حەویجە، کە بەتۆمەتی ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراوی داعش و شەهید کردنی پێشمەرگەدا ده‌ستگیر كرابوون، لە سلێمانییەوە راده‌ستی کەرکووك بكاته‌وه‌.

سەرچاوەکانی “دارکا مازی” لە باشووری کوردستان پاش بەدواداچوون لەسەر ئەو کەیسە، ئەم زانیاریانەیان دەستخستوون:

لەساڵی رابردوو (2019) بە ئامانجی ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە رێکەوتنێک لەنێوان پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک و یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا واژۆ کرا. “لاهوور شێخ جەنگی” و برایەکەی “ئاراس شێخ جەنگی” بە نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی و “راکان جبووری” پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، رێکەوتننامەکایان واژۆ کردبوو.

ئازاد کردنی ئەو تیروریستانە کە ژمارەیان 176 تیروریست دەبێت و رادەست کردنەوەیان بە ئیدارەی سەپێنراوی کەرکووک، یەکێک لە بەندەکانی ئەم رێکەوتننامەیە بوو.

سەبارەت بەو رێکەوتنەی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی راکان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک رۆژی 9ی شوباتی 2019 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو: “ئەنجومەنی عەرەبیی کەرکووک لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی سازاوە و بڕیارە ئاسایشی یەکێتی ئەو تیرۆریستانەی داعش کە گیراون و لای ئەوان زیندانی کراون، رادەستی ئیدارەی کەرکووکیان بکاتەوە بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. ئەگەر دەرکەوت کە ئەوان تیرۆریستن ئەوا سزا دەدرێن و ئەگەریش بێ تاوان بن ئەوا ئازاد دەکرێن.”

سەرچاوەکانی “دارکا مازی” ئاشکرایان کرد کە ئەو رێکەوتنە، لە کلتووری باشووری کوردستاندا درێژەی خیانەتەکەی 16ی ئوکتۆبەر و خیانەتەکانی دیکەیە، لەبەر ئەوەی کە ئەو تیرۆریستانەی کە لەلایەن لاهوور و ئاراس شێخ جەنگیەوە ئازاد دەکرێن دەستیان لە شەهید کردنی پێشمەرگەکانی کوردستاندا هەبووە. بە تایبەت زانراوە کە ئەو تیروریستانە سەر بە حەویجەن و هیچ مرۆڤێکی نیشتمانپەروەری کورد ئەو دیمەنانە فەرامۆش ناکات کاتێک لە مانگی شوباتی  ساڵی 2015 تیروریستانی داعش قەفەسیان لەپشت ئوتۆمبێلەکانیان دانابوو و تێیدا پێشمەرگە بەدیل گیراوەکانیان بەناو شاردا دەگێڕا و بەرەو شوێنێکی نادیاریان دەگواستنەوە کە هێشتاش چارەنووسیان دیار نیە. ئەو دیمەنە ناخ هەژێنانە بۆ هەتا هەتایە لە کۆنەستی نەتەوەی زوڵملێکراوی کورد و کوردستانی داگیرکراو و قوربانییی دەستی تیرۆر و ستەمکاری دەمێنێتەوە و ئێستاش خیانەتی خیانەتکارانیشی هاتۆتەسەرو برینەکەی قووڵتر کردووە.

ناوی ژمارەیەک لە تیرۆریستە ئازاد کراوەکان

ئەوە ناوی ژمارەیەک لەو تیرۆریستانەیە کە لاهوور و ئاراس جەنگی بەبێ ئەوەی هیچ بەرپرسایەتییەیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبێت، ئازادیان کردوون. سەرجەم ئەو تیرۆریستانەی کە ئازاد کراون دەستیان بە خوێنی پێشمەرگە سوورە و لە شەهید کردنی پێشمەرگەکانی کوردستاندا بەشدار بوون.

  • تیرۆریست “محەممەد تەها ئەلجبووری” ناسراو بە “ئەبوو عەتا” والیی سەربازیی داعش بووەو دانیشتووی شاری حەویجەیە و ناسیاری راکان جبووریە.

  • تیرۆریست “مەحموود تەها ئالجبووری” بەرپرسی کۆکردنەوەی چەک و تەقەمەنیی داعش.

  • تیرۆریست “سەعد تەها ئەلجبووری” بەرپرسی بازگەکانی داعش لە شاری حەویجە و ریاز

ئەو 3 تیروریستە برای یەکترین و دوو برای دیکەیان لەشەڕدا بەدەستی پێشمەرگە کوژراون. ئەمانیش بۆ تۆڵەسەندنەوەی براکانیان لەسەرجەم هێرشەکانی داعش بۆ سەر بەرەکانی شەڕ لە “مەلا عەبدوڵا، مەکتەب خالید، رۆژئاوای کەرکووک و مەریەم بەگ”دا بەشداریی چالاکانەیان هەبووە.

ئەو تیروریستانە بەشێوەیەکی راستەوخۆ سەرپەرشتیی ئەو شەڕانەیان کردوون کە تێیاندا رەوان شادان “شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حوسێن مەنسوور” و چەندین پێشمەرگەی دیکەی کوردستان شەهید کران و ژمارەیەکی دیکەش بە دیل گیراون.

  • تیرۆریست “ئەنمار سلێمان عەلی” ناسراو بە “ئەبوو عەزام” یەکێک بووە لە نیشانەشکێنەکانی داعش و خەڵکی قەزای ریازە.

  • تیرۆریست “عەبدولڕەزاق ئەلجەمیلی” کاری چاندنی بۆمب و ئامادەکردنی ئوتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بووە و دانیشتووی حەویجەیە.

  • تیرۆریست “موسەننا سەلیم ئەلجبووری” راوێژکاری سەربازی داعش بووە لە کەرکووک، دوو برای بە دەستی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە ناوچەی رۆژئاوای کەرکووک کوژراون.

  • تیرۆریست “نازم مەحمود ئەلجبووری” چەکدارێکی داعش بووەو لەشەڕ بە دژی پێشمەرگە بەشدار بووە بەتایبەت لە میحوەرەکانی “مەکتەب خالید، مەلا عومەر، بەشیر و رۆژئاوای کەرکووک”.

  • تیرۆریست “لەیس ئیبراهیم ئەلسەبعاوی” ناسراو بە “ئەبوو تاریق” بەرپرسی پەیوەندییەکانی داعش بووە لە کەرکووک و دەوروبەری، خەڵکی قەزای عەباسیەیە و بەشداری 6 هێرشی داعش دژ بە پێشمەرگەکانی کوردستانی کردووە.

  • تیرۆریست “جەبر عەمد ئەلجبووری” ناسراو بە “ئەبوو عومەر” ئەمیری داعش بووە لە چیاکانی حەمرین و وەک بۆخۆی ئاشکرای کردووە بەدەستی خۆی 4 پێشمەرگەی شەهید کردووە.

  • تیرۆریست “هاشم وەگاع ئەلجبووری” نیشانەشکێنی داعش بووە و خەڵکی قەزای زاپە، بەشداریی سەرجەم هێرشە تیرۆریستیەکانی داعش بووە لە دژی هێزی پێمەشرگەی کوردستان.

  • تیرۆریست “ساڵح حەسەن ئەلمفرجی” بەرپرسی ئیستیخباراتی داعش بووە، خەڵکی حەویجەیە و سەرپەرشتیی هێرشەکانی داعشی لە ناوچەی دوبس و دەوروبەری کردووە دژ بە هێزەکانی پێشمەرگە.

ئەو ژمارەکەسە لەگەڵ دەیان تیرۆرستی دیکە لە لایەن لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئاراس شێخ جەنگی برایەوە رادەستی بەڕێوەبەرایەتی سەپێنراوی کەرکووک کراون و ئازاد کراون.

پوستێن ھەمان بەش