فڕۆکەکانی تورکیا 2 گریلای پەکەکەیان لە زاپ کردە ئامانج

فڕۆکەکانی تورکیا 2 گریلای پەکەکەیان لە زاپ کردە ئامانج

راگەیاندنەکانی تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەهێرشەکانی ئەمڕۆدا ژمارەیەک لە خاڵە سەربازیەکانی پەکەکە لەناو براون.

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەوڕۆ جموجووڵەکانی پەکەکەیان لە ناوچەی زاپ لە باشووری کوردستان کردە ئامانج و بەهۆیەوە 2 گریلا گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەکانی “دارکا مازی” لە باشووری کوردستان ئاشکرایان کرد ئەمڕۆ چوارشەممە 8/7/2020، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا جارێکی دیکە ناوچەی “زاپ”یان بوردومان کردووەو لە ئەنجامدا 2 گریلای دیکەی پارتی کرێکارانی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

راگەیاندنەکانی تورکیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەهێرشەکانی ئەمڕۆدا ژمارەیەک لە خاڵە سەربازیەکانی پەکەکە لەناو براون.

بەپێی زانیاریەکانی “دارکا مازی” لە دەسپێکی هێرشەکانی تورکیاوە لە 15ی مانگی رابردووەوە هەتا ئێستا دەیان گریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە بەڵام پەکەکە هەواڵی گیان لەدەستدانی گریلاکانی بڵاو ناکاتەوە.

پوستێن ھەمان بەش