ئەرتەشی تورکیا 4 گەریلای دیکەی یەپەگە دەکاتە ئامانج

ئەرتەشی تورکیا 4 گەریلای دیکەی یەپەگە دەکاتە ئامانج

یەپەگە سەبارەت بە ناسنامەی ئەو شەڕڤانانە و چۆنیەتی هێرشەکە، هیچ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو نەکردۆتەوە.

4 شەڕڤانی دیکەی یەپەگەی لە ئەنجامی هێرشێکی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی ئانادۆڵ، زمانحاڵی فەرمیی دەوڵەتی تورک، ڕۆژی چوارشەممە 24/4/2024، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ئەرتەشی تورکیا لە هەرێمی مارتالای باکووری سووریادا 4 گەریلای دیکەی یەپەگە (باڵی سەربازیی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان”ی کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستداوە.

لەو بارەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: “هێزە چەکدارەکانمان لە ناوچەی مەرتالا فورات لە باکووری سووریا،  4 گەریلای “پەکەکە/یەپەگە”یان کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە”.

یەپەگە سەبارەت بە ناسنامەی ئەو شەڕڤانانە و چۆنیەتی هێرشەکە، هیچ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو نەکردۆتەوە.

پوستێن ھەمان بەش