عێراق لە مانگی ئابدا بایی 3ملیاردو 500 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

عێراق لە مانگی ئابدا بایی 3ملیاردو 500 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

لە مانگی رابردوودا، عێراق زیاتر لە 80 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە کە نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیلی نەوتی کەرکووک بووە.

وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتیی مانگی ئابی رابردووی وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات.

رۆژی سێشەممە 1/9/2020، عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە مانگی رابردوو (مانگی 8ـی 2020)، عێراق 80 ملیۆن و 494 هەزار و 536 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

داهاتی ئەو بڕە نەوتەی لە مانگی رابردوو هەناردەکراوە، هەروەک عاسم جیهاد رایگەیاندووە، سێ ملیار و 517 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بووە.

بڕی نەوتی هەناردەکراوی ناوچە جیاوازەکان لە مانگی 8ـی 2020:

– 77 ملیۆن و 505 هەزار و 136 بەرمیل لە کێڵگەکانی بەسرە و ناوەڕاستی عێراق.

– دوو ملیۆن و 989 هەزار و 400 بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک.

پوستێن ھەمان بەش