پارێزەرەکانی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان داوایان لە دادگا کرد تا بڕیاری ئازاد کردنی یۆکسەکداغ بدات.
ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگا تایبەت بە دادگایی کردنی “یۆکسەکداغ”، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” بەڕێوەچوو. پارێزەرەکانی داوای ئازادکردنی “یۆکسەکداغیان” لە دادگا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020، لە شاری ئەنقەرە و لە دادگای 16ی تایبەت بە سزا قورسەکاندا، دانیشتنێکی دیکە تایبەت بە دادگایی کردنی “فیگەن یۆکسەکداغ” هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بەڕێوە چوو.
بەهۆی رێکارەکانی تایبەت بە پێشگیری لە کۆرۆناوە، یۆکسەکداغ لەرێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە دانیشتنەکەی دادگادا بەشدار بوو.
پارێزەرەکانی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان داوایان لە دادگا کرد تا بڕیاری ئازاد کردنی یۆکسەکداغ بدات.
هەئیەتی دادگا بڕیاری دا لە دانیشتنی داهاتوودا ئیفادەکانی یۆکسەکداغ بۆ بەرگری لە خۆی وەربگرێت.
شایانی باسە فیگەن یۆکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هەر دوو هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بە تۆمەتی ئەندامەتی و پروپاگاندا بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”، لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە زیندانی کراون و هەتا ئێستاش دۆسیەکەیان کۆتایی نەهاتووە.