پەکەکە ئەم دوو گەنجە ئێزیدییەی بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا بەکوشتن داوە

پەکەکە ئەم دوو گەنجە ئێزیدییەی بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا بەکوشتن داوە

پەکەکە لاوانی ئێزدیی لەسەر دۆسیەیەک بە کوشتن دەدات کە هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.

پەکەکە ناسنامەی دوو گەریلای ئێزیدی ئاشکرا دەکات کە ئەو حیزبە لە ساڵی 2019دا لە پێناو دیموکراتیزەکردنی تورکیا بەکوشتنی داون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەمالەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەمموزی 2025، ناسنامەی دوو گەریلای ئێزیدیی خۆی ئاشکرا کرد کە لە مانگی نیسانی ساڵی 2019 و کانوونی 2021دا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێرشیان کرایە سەر و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ ڕەنا قەحتان عەلی، خەڵکی شنگال.

2ـ تاریق زیاد خەلەف خەڵکی شنگال.

پەکەکە وەک هەموو هەڤاڵەکانی دیکەیان بۆ ساڵانێک گیانلەدەستدانی ئەو دوو گەریلایەشی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردەوە و ئێستاش دەڵێت، ئێمە هەڤاڵانی ئاپۆییمان لەدەستداوە!.

پەکەکە لەو ڕۆژەوە کە چووەتە ناو شەنگالەوە، بەسەدان لاوی ئێزیدیی فریو داوە و ڕایکێشاون بۆ ناو شاخەکان و بە دەستی سوپای تورک بە کوشتنی داون. پەکەکە لاوانی ئێزدیی لەسەر دۆسیەیەک بە کوشتن دەدات کە هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.

پوستێن ھەمان بەش