پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن

پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن

پەدەکە و یەنەکە: پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی دەکەین

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوانیان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

دووشەممە 14ـی تەممووزی 2025، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ، بەسەرپەشتی سەرۆک بارزانی لە پیرمام کۆتایی هات و ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دا هاتووە، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بەهەماهەنگی هەردوولا بهاوێژرێن.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵەنگارییەکان تێپەڕێنن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەن.

هەروەها پارتی و یەکێتی جەخت لە یەکهەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق دەکەنەوە بۆ ئەوەی هاوکار و پشتیوان بن لە چارەی کێشەکان.

شاندی پارتی لە هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هۆشیار زێباری و مەحموود محەممەد پێکهاتبوون.

هەروەها شاندی یەکێتییش لە بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، دەرباز کۆسرەت ڕەسول و نزار ئامێدی پێکهاتبوون.

پوستێن ھەمان بەش