“پووكانەوەی ئابووریی عێراق بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا خراپترینە.”
سندووقی نەختینەی نێودەڵەتی لە پێشبینیەکەیدا بۆ دۆخی ئابووری عێراق رایگەیاندووە ئەگەری زۆرە ئەمساڵ كورتهێنان لە عێراقدا بگاتە 22%.
سندوقی نەختینەی نێودەڵەتی ڕاپۆرتێكی لەسەر دۆخی ئابووری عێراقی بڵاوكردەوە، لە ڕاپۆرتەكەیاندا ئاماژەیان بەوە داوە كە ئابووریی عێراق پووكانەوەیەكی یەكجار گەورەی بە خۆیەوە و رێژەی پووكانەكەی ئابوورییەكەیش گەیشتووەتە 10%.
ڕاپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە پووكانەوەی ئابووریی عێراق بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا خراپترینە.
ئەو راپۆرتەی سندووقی نەختینەی نێودەڵەتی، دوای چەند هەفتەیەك لەسەر بڵاوكردنەوەی راپۆرتێكی بانكی نێودەوڵەتی دێ، كە باسی لەوە كردبوو داهاتی تاكی عێراق ئەمساڵ 4282 دۆلارە ، كە بە بەروارد لەگەڵ 15 ساڵی ڕابردوودا خراپترین داهات بووە.