ئەو پێشمەرگەیەی شەهیدبووە، ناوی عەبدولڕەحمان ئەمینە و پلەى ملازم ئەوەلە و خەڵکى باکوورى کوردستانە.
ئەو پێشمەرگەیەی کە شه‌وی رابردوو له گوندی سه‌رگه‌لێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی بەهۆی هێرشی چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنینی پێشمه‌رگه، بریندار ببوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەهید بوو.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە باشووری کوردستانەوە رایانگەیاندووە ئەو پێشمەرگەیەی کە له هێره‌شه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له نزیک گوندێ سەرگەلێ، بریندار ببوو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، سه‌ره‌له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە 14/12/2020، شه‌هید بوو.
ئەو پێشمەرگەیەی شەهیدبووە، ناوی عەبدولڕەحمان ئەمینە و پلەى ملازم ئەوەلە و خەڵکى باکوورى کوردستانە، بڕیارە تەرمەکەی لە شارى زاخۆ بەخاک پسپێردرێت.
شایه‌نی باسه مانگی رابردووش لە ده‌ڤه‌ری سنووری پارێزگای دھۆك گه‌ریلاكانی پەكەكە چەندین ھێرشیان كردە سەر ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.