دەم پارتی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: با کۆمیسیۆنی تایبەت بە پێڤاژۆ، پێش پشووی پارلمان دابمەرزێت

دەم پارتی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: با کۆمیسیۆنی تایبەت بە پێڤاژۆ، پێش پشووی پارلمان دابمەرزێت

“سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئەو پێشنیازەی بە ئەرێنی وەرگرتووە”.

شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (DEM) لەگەڵ نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبووەوە و بە فەرمی پێشنیاری دامەزراندنی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد پێکرد.

شاندی دەم پارتی کە لە “گولستان کلیچ کۆچیگت” و “سزای تەمەلی” جێگرانی هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی پێکهاتبوون، لەگەڵ نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیادا کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکە دەم پارتی ڕایگەیاند کە پرسی چارەسەرکردنی کێشەی کورد و دامەزراندنی کۆمسیۆنێکی تایبەتی پەرلەمانی بۆ ئەم پرۆسەیە تاوتوێ کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، نومان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئەو پێشنیازەی بە ئەرێنی وەرگرتووە.

گوڵستان کیلیچ کۆچیگت، جێگری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، زانیاری وردتری سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاو کردۆتەوە و گوتوویەتی: “ئێمە باسمان لە دامەزراندنی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی کرد و پێشنیارەکانی خۆمان خستەڕوو.  ئەویش وتی کە پێشنیاری دامەزرانی کۆمیسیۆنەکە بە ئەرێنی وەردەگرێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ نوێنەری پارتە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە. ئێمە چاوەڕێ دەکەین پێش ئەوەی کە پشووی پارلمان دەستپێبکات، کۆمیسیۆنەکە دابمەزرێت و لە وەرزی هاویندا کار بکات”.

پوستێن ھەمان بەش