برایەتی چیە و کێ بە برا دێتە ئەژمار؟؟؟

برایەتی چیە و کێ بە برا دێتە ئەژمار؟؟؟

با پێکەوە بە چاوی بێ لایەن سەیری کردەوەکانی پەکەکە بکەین و بەپێی ئەو کردارانە بڕیار بدەین.

کەسانێک هەن کە هەرکات باسێک دەکەن، دەڵێن “نا بۆ شەڕی براکوژی”. دیارە گەلی کوردستانیش نایهەوێت کوردەکان شەڕی خۆبەخۆ بکەن بێگومان شەڕێکی وەها لە بەرژەوەندیی داگیرکەران دایە. بەڵام…

بەڵام ئەو کەسەی بێتە سەر خاکی تۆ، ئەو هاتنەش بۆ بەرژەوەندی داگیرکەران بەکار بێنێت، ئەوکەسانە بکەونە ناو ماڵی تۆو دەستدرێژی لەسەر ماڵی تۆ بکەن، دەستدرێژی لەسەر نامووسی تۆ بکەن، ماڵەکەت بەسەردا بڕووخێنن، پێشمەرگە قارەمانەکان شەهید بکەن، بە حوکمی زۆر دەست بەسەر ماڵی خەڵکیدا بگرن و هێشتاش بڵێن ئێمە براین. ئەوانە چۆن برایەکن؟؟؟

ئەگەر برا بایان، لەگەڵ براکانی خۆیان لە باشووری کوردستان، بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی هاریکار و هاوخەبات دەبوون. بەڵام ئەوان بۆ لەناوبردن کار دەکەن. بۆ نەهێشتنی راحەتی و ئارامی وڵات ئەوەی پێویست بێت درێخیی ناکەن. تۆیش هەستە و دانیشەو بڵێ نابێ شەڕی براکوژی رووبدات و بڵێ حەرامە. ئەگەر ئەوان بەڕاستی برا بایان ئێمە ئەم شتانەمان نەدەگوت. ئەوان هێز و سەربازانی داگیرکەرانن. داخوازو هەڵوێستی ئەوان ئەوەیە کە کوردستان نەبێتە دەوڵەت و کوردەکان نەگەنە مورادی خۆیان. ئەمە پێویستیی بە تیۆری نیە. پێویستە ئێمە سەیری رووداوەکان بکەین و بەپێی ئەوە هەڵویستی خۆمان دیاری بکەین. ئەو پەکەکەیە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە دامەزراوەو لەشەڕی خۆیدا بەناو ئازادیی وڵات، چەندە هێنای و بردی لەباتی رزگاریی نەتەوەیی، کوردستانی وێران کرد. کوردەکانی کردە پەنابەری ناوچە تورکنشینەکان و هەر رۆژە تووشی رووداوێکی قێزەون دەبن. بەپێی قسەی ئەوان 17 هەزار کوردی ناوەخۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ میتی تورکیا، کوژراون.

زمانی کوردی و عاداتی کوردییان نەهێشت بۆ ئەوەی کلتووری کوردی تێک بدەن و لە زۆر بواریشدا سەرکەوتوو بوون. لەئێستادا هەموو کەس ئەوانە دەزانێت، بۆیە نامهەوێ درێژی بکەمەوە. با پێکەوە بە چاوی بێ لایەن سەیری کردەوەکانی پەکەکە بکەین و بەپێی ئەو کردارانە هەڵویستی خۆمان ئاشکرا بکەین. لەو شەڕە دوورو درێژەی پەکەکە لە باکووری کوردستان، کورد چ دەسکەوتێکی هەبووە؟ هیچ دەسکەوتێک. با پەکەکەییەکان هەموو کات ئەوە بڵێن و ئەو دەسکەوتانەی پەکەکە بۆ ئێمە روون بکەنەوە. هەروەک بەڕێز عەلی عەونی دەڵێت “جارێ ئێوە بڕۆن گوندی سەرۆکەکەتان ئازاد بکەن” ئەو کات باس لە دەسکەوتەکانتان بکەن. ئەوان هێرش دەکەنە سەر نیشتمانپەروەرەکان، بۆ ئەوەی هیچکەس کردار و هەڵوێستە قێزەونەکانی پەکەکە باس نەکەن و لەسەریان نەنووسن.

پەکەکە ویست و داواکاری داگیرکەرانی لە باکووری کوردستان بە باشترین شێوە جێبەجێ کرد. بە هاوکاریی دەوڵەتی تورک سەرجەم کوردە نیشتمانپەروەرەکانی بێدەنگ کرد. بە هاوکاریی دەوڵەتی تورک سەرجەم دامەزراوە و دەزگاکانیان لە باکووری کوردستان لەژێر ناوی کوردەکاندا و بۆ پاراستتنی تورکیایەکی بەهێز بەکارهێنا. بە هاوکاریی میت حیزبی ئاشکرایان لەسەر ناوی کوردەکان دامەزراند تاوەکوو لەژێر سەیوانی ئەو حیزبەدا سەرجەم کوردەکان بە تورکیایی بکەن. لەبەر ئەوەی ئەو حیزبە بۆخۆشی ناڵێ ئێمە حیزبی کوردەکانین.

سەرجەم چاپخانەکانیان لە باکووری کوردستان، خستۆتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و بە هاوکاریی تورکەکان ناهێڵن و نایانهەوێ ئەو بەرهەمانە بڵاو بکەنەوە کە رێ و ڕێبازێکی نیشتمانپەروەری بە کوردەکان بدات.

لەسایەی دەوڵەتی تورکانەوە ئەو کەسانەی کە دژایەتیان بکەن یان دەستبەسەر دەکرێن یانیش دەکوژرێن. لەبەر ئەوەی دەوڵەت هێزی هەیەو هەرکات بیهەوێ ئەو کارە ئەجام دەدات. ئەوەی پەکەکە بۆی چارەسەر نەکرێت، حەواڵەی میتی تورکانی دەکات. پاش حەواڵە کردن و بێدەنگیی باکووری کوردستان، ئێمە هەموومان پێکەوە بینیمان کە لە رۆژئاوای کوردستان چیان کرد. ئێستاش لەسەر داخوازی داگیرکەران تەنها خەمی ئەوان ئەوەیە کە باشووری کوردستان نەکرێت بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ. هەر بۆیە بۆ ئەو مەبەستە ئەوەی پێویست بکات بە هاوکاریی داگیرکەران جێبەجێی دەکەن.

شوێنی خەبات و بەرخۆدانی ئەوان باکووری کوردستانە، بەڵام ئەوان لە باشووری کوردستان بۆ لەناوبردنی کوردەکان تێدەکۆشن و چالاکی دەکەن تاوەکوو کورد نەتوانێ دەوڵەتی سەربەخۆ رابگەیەنێت. ئەوان بەربوونەتە ماڵی کوردەکانی باشووری کوردستان و لەو بەشەی نیشتمان هەموو بێعارییەک، هەموو کارێکی نەشیاو، کردارو کردەوەیەک بە قازانجی داگیرکەران ئەنجام دەدەن. ئەوسا هێشتا کەسانێکیش هەن کە دەڵێن شەڕی براکوژی حەرامە. ئایا بەڕاستی ئەوانە بران، یان سەربازانی داگیرکەرن؟ رەنگە لە نێوان دوو برادا ناکۆکی رووبدات بەڵام قەد دەستدرێژی ناکەنە سەر نامووسی یەکتر، ماڵی یەکتر تاڵان ناکەن. لە راستیدا ئەوەی پەکەکە لە ئێستادا دەیکات، برایەتی نیە بەڵکوو راستەوخۆ جێبەجێ کردنی  داواکاریی داگیرکەرانە.

پوستێن ھەمان بەش