لە 2020دا داهاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت زیاتر لە 41 ملیار دۆلار بووە

لە 2020دا داهاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت زیاتر لە 41 ملیار دۆلار بووە

ھەناردەی نەوتی عێراق لە ساڵی 2020دا زیاتر لە ملیارێك بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ تەواوی ساڵی 2020 بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی داتاکە هەناردەی نەوتی عێراق لە تەواوی ساڵی رابردوو زیاتر لە ملیارێك بەرمیل نەوت بووە، داهاتەکەشی زیاتر لە 41 ملیار دۆلار بووە.

هەروەها لە داتاکاندا هاتووە کۆمپانیا چینییەکان و هیندییەکان گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراقی بوونە، لە دوای ئەوانیش ئەمریکا نەوتی لە عێراق کڕیوە.

بە گوێرەی داتای وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆی هەناردە لە تەواوی ساڵی 2020 ملیارێک و 960 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە. مانگانەش بە تێکڕا، 91 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

لەسەر ئاستی رۆژانەش بە تێكڕا 2 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

لە داتای وەزارەتی نەوتدا هاتووە کۆی داهاتی نەوت لە ساڵی رابردوو 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار بووە. بە تێکڕا لە هەر مانگێکدا عێراق 3 ملیار و 479 ملیۆن دۆلاری لە فرۆشی نەوت دەستکەوتووە. کە تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە گشتی لە ساڵی رابردوو 38.86 دۆلار بووە.

بە گوێرەی داتاکەی وەزارەتی نەوت، هەناردە لە کێڵگەکانی بەسرە و ناوەڕاستی عێراق 60 ملیۆن و 454 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە تەواوی ساڵی رابردوو. سەرجەم داهاتەکەشی 40 ملیار و 488 ملیۆن دۆلار بووە.

هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکووکیش بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا 33 ملیۆن بەرمیل بووە لە تەواوی ساڵی 2020 داهاتەکەشی ملیارێک و 196 ملیۆن دۆلار بووە.

پوستێن ھەمان بەش