فایلی کەسە نادیارەکان و ئەو کادیرانەی کە بە دەستی پەکەکە ـ پەیەدە کوژراون

فایلی کەسە نادیارەکان و ئەو کادیرانەی کە بە دەستی پەکەکە ـ پەیەدە کوژراون

بەڕێوەبەری کۆنسەی پەکەکە واتە موراد کارایلان “جەمال”بەرپرسی سەرەکی ئەو کۆمەڵکوژیەیە.

لە ساڵانی سەرەتای قەیرانی سووریا و شەڕی ناوخۆیی لەو وڵاتەدا، ڕێژیمی ئەسەد ئیدی نەیتوانی هەموو خاکی سووریا بپارێزێت، ناچار بوو بە نێوانگیری کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ پەکەکە رێکبکەوێت و لە رێکەوتنێکی شاراوەدا خاکی ڕۆژئاوای کوردستانی بەو حیزبە سپارد. یەکەمجار ناوچەی کۆبانێ و پاشان ناوچەی جزیرێ و عەفرین رادەستی پەکەکە ـ پەیەدە کران.

محەممەد شەنەر کەوا کادیرێکی سەرکردایەتی پەکەکە بوو، وێرای لە ڕۆژئاوا هەنگاوێک بهاوێت.

پەکەکە ساڵانێک بوو کە پیلانی بۆ رۆژئاوای کوردستان هەبوو. ئەوە دەرتانێکی باش بوو بۆ پەکەکە ـ پەیەدە، کە توانیبووی بە هاوکاری ڕێژیمی بەعس هەموو حیزب و لایەنە کوردیەکان لە ڕۆژئاوا بێدەسەڵات بکات. کەسێکی وەکو محەممەد شەنەر کەوا کادیرێکی سەرکردایەتی پەکەکە بوو، وێرای لە ڕۆژئاوا هەنگاوێک بهاوێت و پەی بە پەیوەندییە قێزەونەکانی پەکەکە بە ڕێژیمی بەعسی ئەسەدەوە ببات. بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا کوشتیان و ئەو کردەوەیە لە لایەن ڕێژیمی بەعسەوە سەرپۆشکرا.

لە کاتێکدا قەیرانی سووریا سەری هەڵدا پەکەکە ئامادە بوو، بەڵام حیزبە کوردییەکانی دیکە زۆر بە لاوازی هەنگاویان هاویشت. کەسێکی وەکو مشعەل تەمۆ ویستی هەندێک هەنگاو بنێت کەوا مەیدان تەنیا بۆ پەکەکە نەمێنێت، بەڵام لە لایەن هێزێکی ڕەشەوە کە بە ئیحتیمالی زۆر پەکەکە و ڕێژیمن، تیرۆر دەکرێت و مەیدان بە تەواوی بۆ پەکەکە ـ پەیەدە دەمێنێتەوە.

لە دوای ئەوەی ڕۆژئاوا کۆنتڕۆڵ کرا، پەکەکە ـ پەیەدە دەستیان بە تەسفیە کردن کرد

لە دوای ئەوەی ڕۆژئاوا کۆنتڕۆڵ کرا، پەکەکە ـ پەیەدە دەستیان بە تەسفیە کردن کرد و دەستیان بە سەر ماڵی نیشتمان پەروەراندا گرت و ئەوانەی کە لایەنگری پەکەکە نەبوون دەستگیر و زیندانیان کردن. بەناوی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکەوە بارەگاکانیان سوتاندن.

ناوچەی سەرەکی کە لە بەرامبەر ئەو زوڵمەدا ناڕازیبوونی خۆی پیشاندا، ناوچەی عاموودێ بوو. عاموودێ بە چیرۆکی بەرگری خۆی بەناوبانگە، لە سەردەمی ئەسەددا ئەو شارە لە لیستی ڕەشی ڕێژیمدا بوو. پەکەکە ـ پەیەدە لە ساڵی 2013دا 400 چەکداری عاموودێیان گەمارۆ دا و بە هۆی ئەو ئیسیفزازەی کە پەکەکە ئەنجامیدا، دواتر ڕێژیمی سووریا کۆمەڵکوژی بە سەر خەڵکی عاموودێ دا هێنا. ئەو کاتە پەکەکە 6 کەسی کوشت، ئەوەش جگە لەو کەسانەی کە بە دیلی گرتن و برینداری کردن.. ئەو کارەی پەکەکە وەکوو ئەو کۆمەڵکوژییەی سینەمای عاموودێیە کەوا ڕێژیم بە سەر کوردیدا هێنا. بەو جیاوازییەی کەوا ئەوجارە هاوکاری رێژیمی دیمەشق واتە “پەکەکە ـ پەیەدە” ئەو کۆمەڵکوژیەی بە سەر نەتەوەی کورددا هێناوە.

پەکەکە ڕێگایەکی بۆ لاوانی کورد کردەوە، لە گومرگ هەر کەسێکی بە پێنج هەزار لیرەی سووری دەناردە دەرەوەی وڵات

لە دوای ئەو کارە قێزەونەی، پەکەکە ڕێگایەکی بۆ لاوانی کورد کردەوە، لە گومرگ هەر کەسێکی بە پێنج هەزار لیرەی سووری دەناردە دەرەوەی وڵات. کادیرانی خۆی ڕازی دەکرد کەوا برایەتی لە گەڵ عەرەب پێک بهێنن، کەسانێک کە خاوەنی ئەو دروشمانەن، لە لایەکەوە باسی لە برایەتی کورد و عەرەب دەکرد و لە لایەکی دیکەشەوە نەیدەتوانی برایەتی لە نێوان کوردەکان پێک بێنێت و بیپارێزێت. پەکەکە ـ پەیەدە بە چەکدارە دەم و چاو داپێچراوەکانی زوڵمی لە میللەت دەکرد و میللەتیش بە ناچاری دەڕۆیشتە دەرەوەی ناوچەی ڕۆژئاوا، لە جێگەی ئەوان عەرەب جێگیر دەکرا. پەکەکە ڕێککەوتنی لە گەڵ عەشیرەتە کوردەکاندا نەدەکرد، بەڵکو لە گەڵ شێخ و عەشیرەتە عەرەبەکان ڕێکدەکەوت. پارتی پێشڤەڕۆ کەوا خاوەنی هێزی بچووکی خۆیان بوون لە دوای ئەو کۆمەلکوژیە ترسان و هێزەکەیان هەڵوەشاندەوە و چوونە دەرەوەی ناوچەی ڕۆژئاوا.

شتی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە دەستی ئەوان لە ناو ئەو کۆمەڵکوژیە دایە و کاری نەشیاو لە بەرامبەر میللەت ئەنجام دەدەن و ئەو بەرپرسانەی کە ئەو دەستوورە حیزبییانە جێبەجێ دەکەن یەک بە یەک لە لایەن خودی پەکەکەوە لە ناو دەبرێن.

جوان ئیبراهیم لە کانوونی دووەمی ساڵی 2018دا لە چیای گارە لە ناوچەی ئامێدی بە دەستی پەکەکە کوژرا

یەکێک لەو کەسانەی کە ئەو کارانەی بۆ پەکەکە ئەنجام دەدا جوان ئیبراهیم بوو کە بە  جوان عەرەب دەناسرا. بەرپرسی ئاسایشی گشتی بوو، لە دوای ئەوەی ئەو کارە قێزەونانە بە دەستی ئەو ئەنجام دران، لە کۆتایی ساڵی 2017دا بە ناوی پەروەردەوە بەڕێیان کردە شاخ، دواتر بە شێوەیەکی زۆر ئاڵۆز کوژرا و نەیانهێشت بڕواتەوە ڕۆژئاوا. پەکەکە ئەو     کادیرەی خۆی کوشت، بەڵام هەتا ئێستا کوشتنەکەی ڕانەگەیاندووە. ئەو زانیاریانەی کە لە دەستی ئێمەدان ئەوە دەخەنە ڕوو کە جوان ئیبراهیم لە کانوونی دووەمی ساڵی 2018دا لە چیای گارە لە ناوچەی ئامێدی بە دەستی خودی پەکەکە کوژراوە.

پەکەکە دۆزدار حەمۆی لە ساڵی 2019دا کوشت

دۆزدار حەمۆ یەکێکی دیکە لە کادیرە کۆنەکانی پەکەکە بوو. ئەو ئەرکی کاروباری ماڵیی پێسپێردرابوو. لە بواری ئابوریدا زۆر چالاکی دارایی نادیاریان پێ دەکرد. کاتێک ئاشکرا بوو ئەویان بەناوی پەروەردەوە بردە شاخ ولەوێ هێشتیانەوە و نەیانهێشت بگەڕێتەوە بۆ رۆژئاوا. دواتر ئەویشیان بە شێوەیەک لە شێوەکان کوشت. دۆزدار حەمۆ لە ساڵی 2019دا لە ناو پەکەکەدا کوژراوە.

هەمزە کوێر چۆن لە ناو برا؟

کەسێکی دیکە بە ناوی هەمزە “هەمزە کوێر” لە کاتی کۆمەڵکوژی عاموودێدا بەرپرسیاری لاوان بوو. دواتر هەر لە عاموودێ ئەرکی ئاسایشی پێسپێردرا و دەستی لە کۆمەڵکوژی عاموودێدا هەبوو.

دواتر بەرپرسایەتی ئەویان بەرزکردەوە و کردیانە بەرپرسی ناوچەی تربە سپی. دواتر بەرزتریان کردەوە و کردیانە بەرپرسی کانتۆنی حەسەکە. کاری ڕێستورانتی “لۆکانتێ” بۆ فەرمانبەرانی ڕمێلانیان دایە دەستی باوک و مامییەوە. لە دواییدا هەمزە بۆ خۆی هەستی پێکرد، لەو دیدارانەی ئەنەکەسە و پەیەدەدا کەوا ئەنەکەسە داوای لێکۆڵینەوەی لە کۆمەڵکوژی عاموودێ لەوان دەکرد و داوای کرد حیساب لە گەڵ بکەرانی کۆمەڵکوژی عاموودێ و ئەنجامدەرانی سووتاندنی بارەگای حیزبیدا بکرێت، هەمزە ترسا و زانی حیزبەکەی ئەو دەکاتە قوربانی، ویستی بڕوات و هەڵبێت، بەڵام لە تربەسپی دەستبەسەریان کرد و لە دوای لێکۆلینەوەیەکی نهێنی وشاراوە، جارێکی دیکە ئەویان هێنایەوە و ناردیانەوە سەر کارەکەی. لە ناوچەی دێرەزوور قەدەغەیە کادیر بە تەنیا بگەڕێت بەڵام پەکەکە هەمزەی بە تەنیا سواری سەیارەیەک کرد و ناردی بۆ شوێنێک، لە ڕێگادا سەیارەکەی وەردەگەڕێت و لە ئەنجامدا هەمزە دەمرێت. هەرکەس هەمزە بناسێت، دەزانێت هیچکات بە تەنیا لە شارە کوردییەکان نەدەگەڕا. هەموو کات هەندێک کەس لە گەڵیدا دەبوون. پەکەکە ـ پەیەدە دەیانهەوێت بەو شێوەیە هیچ شتێک لە دوای خۆیان بەجێ نەهێڵن.

بەڕێوەبەری کۆنسەی پەکەکە واتە موراد کارایلان “جەمال”بەرپرسی سەرەکی ئەو کۆمەڵکوژیەیە.

ئەو کردەوانەی کە لە دژی خەڵکی رۆژئاوا و کادیرانی پەکەکە ئەنجام دەدران، ئۆکەی قەندیلیان لەپشت بوو. بەڕێوەبەری کۆنسەی پەکەکە واتە موراد کارایلان “جەمال”بەرپرسی سەرەکی ئەو کۆمەڵکوژیەیە. لە بەر ئەوەی لەو کاتەدا ئەو زۆر دەچووە رۆژئاوا و دەگەڕایەوە شاخ، شاھین جیلۆ (مەزلووم عەبدی)، باھۆز ئەرداڵ، سۆفی نورەدین، ئاڵدار خەلیل، خالیدا عەفرین، ئیلھان ئەحمەد، دەرویش و شاھۆس بەرپرسی ئەو کارە قێزەونەن و لە هەموو شتێک ئاگادارن. لەبەرئەوەی تەعلیمات بە بڕیاری ئەوان و ئۆکەی قەندیل دراوە.

ئەگەر بەدواداچوونێکی ورد بکرێت، زۆر شتی نهێنی وەکو کوشتن و تەسفیەی کادیران ئاشکرا دەبن، کەوا بە دەستووری ئەو بەرێوەبەرییە ئەنجامدراوە و دواتر هەر لە لایەن  پەکەکەوە سەرپۆشکراوە. بۆ نموونە: بۆتان فەراشینی بە دەستی دوو شەڕڤان لە بەردەمی دادگادا کوژرا. یەکێک لەو دوو کەسە لە زینداندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و کەسی دووەمیش بە شێوەیەکی نادیار لە ناو برا.

پوستێن ھەمان بەش