دارکا مازی ناوی 19 گەریلا و فەرماندەی پەکەکە ئاشکرا دەکات کە هێشتا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو نەکراوەتەوە

دارکا مازی ناوی 19 گەریلا و فەرماندەی پەکەکە ئاشکرا دەکات کە هێشتا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو نەکراوەتەوە

پەکەکە بۆ ئەوەی خۆی وەک لایەنی براوە لە شەڕەکەدا نیشان بدات، مردنی ئەو گەنجانە دەشارێتەوە.

شاردنەوەی ژمارەی ئەو گەنجە کوردانەی کە لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدا لەلایەن تورکیاوە دەکرێنە ئامانج و گیان لەدەست دەدەن، ڕوو لە زیادبوون دەکات و پەکەکەش وەکوو پیشەی هەمیشەیی خۆی کوشتنی ئەو گەنجانە لە بنەماڵەکانیان و خەڵکی کوردستان دەشارێتەوە ناوە ناوە ناسنامەی بەشێکی کەمیان ئاشکرا دەکات و بازرگانی سیاسی بە خوێنیانەوە دەکات. پەکەکە بۆ ئەوەی خۆی وەک لایەنی براوە لە شەڕەکەدا نیشان بدات، مردنی ئەو گەنجانە دەشارێتەوە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” ناوی ژمارەیەک گەریلای دیکەی پەکەکە ئاشکرا دەکەن کە لە ساڵی 2023دا لە ناوچەی چیای مەتینا و گارە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تا ئێستا پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستانەکەیانی ئاشکرا نەکردووە.

ناوی گەریلاکانی پەکەکە، بەرپرسایەتیەکەیان لەو حیزبەدا و ئەو ناوچانەی کە تێیدا گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەن:

1- کەمال باتمان، شارەزای بواری تەقەمەنی لە مانگی 6ی ساڵی 2023دا لە دەوروبەری گوندی گیزێ – لەناوچەی بەری گارە گیانی لەدەستداوە.

2- دەوران سلۆپی، شۆفێری بڕیارگەی ناوەندی پەکەکە، لە مانگی 6ی 2023 لە گوندی گێزێ – لەناوچەی بەری گارە گیانی لەدەستداوە.

3- هەرکۆل شێرناخ، کە بەرپرسی تیم بوو، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە.

4- ڕۆژدا شێرناخ، بەرپرسی تیم و شارەزای بواری مووشەکی دژە تانک بووە، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە.

5- هارۆن ڕۆژهەڵات، شارەزای بواری چەکە قورسەکان، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە.

6- ڤیان ماردین، پسپۆڕی بواری تەقەمەنی، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە.

7- ئاڤێستا وان شارەزای بواری تەقەمەنی، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە.

8- باوەڕ بەرواری جۆلەمێرگ، پسپۆڕی بواری تەقەمەنی و مووشەکی دژە تانک، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە.

9- سەرهەڵدان سلۆپی، شەڕڤان بوو، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە.

10- شۆڕش عەرەب، شەڕڤان و شارەزای بواری تەقەمەنی بوو، لە مانگی 7ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی شەهید پڵنگ لە گوندی هێسی سەر بە هەرێمی مەتینا، گیانی لەدەستداوە.

11- سارینا ئامەد، بەرپرسی یەکینە، شارەزا لە بواری مووشەکی دژە تانک، لە مانگی 8ی 2023 لە ئەشکەوتی یاشکێ لە گوندی “باز”ی سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستدا.

12- ئارین کۆچەر، لە مانگی 8ی 2023دا لە ئەشکەوتی یاشکێ لە گوندی “باز”ی سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە.

13- سمکۆ ڕۆژهەڵات، شارەزای بواری چەکی نیشانەشکێن، پاسەوانی تایبەتی ڕزگار ئێریسی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بڕیارگەی گشتیی سڤکێ دارە بووە، لە مانگی 8ی 2023دا لە ئەشکەوتی یاشکێ لە گوندی “باز”ی سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە.

14- چیا قامیشلۆ، لە مانگی 8ی 2023دا لە ئەشکەوتی یاشکێ لە گوندی “باز”ی سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە.

15- دژوار ئامەد، بەرپرسی ناوچە، لە مانگی 10ی ساڵی 2023دا لە ناوچەی جارچەل لە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە.

16- وەڵات ئامەد، شارەزای بواری تەقەمەنی لە مانگی 11ی ساڵی 2023دا لە دەڤەری شەهید مەروان سەر بە هەرێمی سەری مەتینا، گیانی لەدەستداوە.

17- چاڤرێ باکور، شارەزای بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە، لە مانگی 11ی ساڵی 2023دا لە گوندی بێشیلە، لەکاتی دانانەوەی میندا، مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

18- کەنداڵ تربەسپی، شەرڤان بووە، لە مانگی 11ی ساڵی 2023دا لە گوندی خانکێ سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە.

19- ئەرنەستۆ ئامەد، ئەندامی دامەزراوەی پۆستە و گەیاندن بۆ باکووری کوردستان و شارەزای بواری تەقەمەنی بووە، لە مانگی 11ی ساڵی 2023دا لە گوندی بێشیلە سەر بە دەڤەری مەتینا گیانی لەدەستداوە.

پوستێن ھەمان بەش