جاشەکانی ئاخرزەمان!

لەناو نەتەوە بندەستەکانی جیهاندا، کاتێک کەسێک لەو نەتەوەیە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەر دەکەوێت، ئەو کەسە بە خائین و بەکرێگیراو و … هتد ناودەبرێت. هەر نەتەوەیەک بەپێی زمان و کلتووری خۆی، ناوێک بۆ ئەو کەسانە دادەنێت. دیارە کە ئەو ناوانەش بۆ سووکایەتی و رووڕەش کردنی ئەو کەسانە بەکار دێن. لەناو هەر شۆڕش و بەرخۆدانێکدا لە جیهان، هەردەم کەسانێک هەبوون کە بەهۆکاری ماددی یان بەمەبەستی بەدەستهێنانی پلە و پۆستی حکوومەتی بووبێت، یانیش بەهۆی بەستراوەی فیکری بە دەسەلاتدارانەوە، لە دژی شۆڕشی گەلی خۆیان جووڵاونەتەوە. ئەوجا ئەو دژایەتیکردنە چ بە چەک بووبێت یانیش بە نووسین و لایەنگری لە دەوڵەتی داگیرکەر بێت. لە هەر نەتەوەیەکیشدا بەشێوازێک ئەو کەسانە وەکوو خۆفرۆش و وڵاتفرۆش ناسراون.

هەرکام لەپارچەکانی کوردستان ناوێکیان لەسەر ئەو کەسانە داناوە

لە کوردستانیشدا هەرکات شۆڕش و بەرخۆدان هەبووە، کەسانێک هەبوون کە دژایەتییان کردووە. ئەو کلتوورە پێشتریش لە ناو کورداندا هەبووە. هەرکام لەپارچەکانی کوردستان ناوێکیان لەسەر ئەو کەسانە داناوە، لە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو کەسانە بە جاش دەناسرێن، لە باکووری کوردستانیش بە خۆرۆجی ناسراون.

هۆکاری بەکارهێنانی دەستەواژەی “جاش” یان “جەحش”، تا رادەیەک لەناو خەڵکی ئاسایی و حیزبە سیاسیەکانیشدا بەمەبەستی سووکایەتی پێکردن بەو کەسانە بەکار دەبرێت کە هاوکاریی داگیرکەر دەکەن. بەڵام لە راستیدا فەلسەفەی سەرەکی بەکارهینانی ئەو دەستەواژەیە، سووکایەتی کردن بە کەسانی خۆفرۆشە کە هێشتا لەبواری هزری و شوناسخوازیەوە باڵغ نەبوون و هێشتا وەکوو هۆڵیکەر پێویستیان بەوە هەیە دایکیان بەخێویان بکات. دایکیان دەبێتە دەوڵەتی سەردەست، ئەو جاشە بەبێ هەبوونی دایکی خۆیان واتە دەوڵەتی داگیرکەر، ناتوانن بژین.

مەترسیدارترین جاشەکان، ئەو جاشانەن کە لە ئێستادا لە پەرلەمانی عێراق بەناو نوێنەرایەتی کوردان دەکەن

لە بەختی رەشی کوردان، هیچکام لە پارچەکانی کوردستان بە بێ جاش نین. لە هەر 4 پارچەی کوردستاندا جاش هەن. بەڵام جاشی هیچکام لە پارچەکانی کوردستان وەکوو جاشەکانی باشوور نین. ئەو جاشانەی کە لە باشووری وڵات هەن، سنووری جاشایەتیشیان تێپەڕاندووە و پێویستە کوردەکان ناوێکی دیکەیان لەسەر دابنێن. ئەو جاشانەی ئێستای باشوور، رۆژ نیە دژایەتی کوردستان و پرسی نەتەوەیی کورد نەکەن و بە رووهەڵماڵراویەوە لەسەر شاشەی تیڤیەکان دەردەکەون و بە ئاشکرا دژایەتی هەموو ئەو شتانە دەکەن کە لە بەرژەوەندی دۆزی کورد و کوردستاندا بێت. ئەو جاشانە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی رووی دەوڵەتی داگیرکەر سپی بکەن و وەکوو دەوڵەتێکی باش پیشانی کوردانی بدەن. بەڵام لەناو جاشەکانی باشووردا، مەترسیدارترینیان، ئەو جاشانەن کە بە دەنگی هێندێک لە کوردەکان رۆیشتوونەتە پەرلەمانی عێراق و رۆژانە لە دژی کوردستان لێدوان دەدەن و وەکوو سەگی هار دەوەڕنە حکوومەتی باشوور. هەروەکوو جاشەکەر لە وەرزی بەهاردا لووشکە دەهاوێژنە کوردەکان و بەهیچ شێوەیەک قسەیەک لە بەرژەوەندی کوردستان و گەلی باشوور ناکەن. گەلی باشوور ناویکی خۆشیان لەو جاشانە ناوە و بە “جاش پارلەمانتار” ناویان دەبەن.

جاش پارلەمانتارەکان دەترسن کە بە دابەشبوونی عێراق ئالیکەکەیان لێببڕێت

جاشەکانی باشوور وەکوو “غالب محەممەد” کە بە حیسابی خۆیان لە پەرلەمانی عێراقدا نوێنەرایەتی کوردەکان دەکەن، لە جاشە هەرە دیارەکانی کوردستانن. ئەوانە بەردەوام بە لێدوان و کارەکانیان دژایەتی حکوومەتی کوردستان دەکەن. بە هیچ شێوەیەک باس لە کەموکووڕیەکانی عێراق ناکەن. ئەگەری باش دەزانن کە حکوومەتی هەریمی کوردستان زۆر زۆر لە حکوومەتی عێراق باشترە بەڵام دیسانیش دژایەتیی دەکەن. لەبەر ئەوەی دەترسن کە بە دابەشبوونی عێراق ئالیکەکەیان لێببڕێت کە لەلایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە دابین دەکرێت و جێگاشیان لەناو باشووری کوردستاندا نەمێنێت. ئەوان بەتەواوی بوونەتە دارەدەستی عێراق بۆ لێدان لە حکوومەت و گەلی باشوور.

“غالب محەممەد” یەکێک لەو جاش پارلەمانتارانە کە لە رابردوودا بنەماڵەکەی هەموویان بەعسی بوون، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەسەر شاشەی تیڤیە عەرەبیەکان، بەشێوەیەکی وەکوو خۆی ناحەز و قێزەون، باس لە پێشمەرگەکانی رۆژ دەکات و دەڵێت “پێشمەرگەکانی رۆژ بە فەرمانی مەسعوود بارزانی لەسەر بوودجەی عێراق دامەزراون و لە ئێستادا لە ئازەربایجان و لیبیا لە دژی حکوومەتی ئەو وڵاتانە شەڕ دەکەن”.! ئەو دەڵێت “یەکێک لەو پێشمەرگانە لە لیبیا دەستگیر کراوە”.! ئەوە لەکاتێکدایە کە چەندین مانگ پێش ئێستا کەسێکی کورد بەناوی “شاکر فەرمان بۆنجوق” لەلایەن سوپای نەتەوەیی لیبیا، لەژێر فەرمانی جراڵ حەفتەردا دەستگیر کرا. بەڵام نە ئەو کەسەی دەستگیر کرابوو نە وتەبێژی سوپای لیبیاش بە هیچ شێوەیەک باسیان لەوە نەکرد کە ئەو کەسە پێشمەرگە بووە. بەتەنیا راگەیاندنەکانی پەکەکە و یەنەکە لەو کاتەدا ئەوەیان گوت و ویستیان وەکوو هەمیشە لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن. بەڵام زۆری پێنەچوو کە وتەبێژی سوپای تورکیا لێدوانی داو رایگەیاند “ئەو کەسەی دەستگیر کراوە کوردێکی رۆژئاوایە کە تورکیا بە پارە کڕیویەتی و بۆ ئەجیندای خۆی بەکاری دێنێت. گوتی ئێمە حەیران ماوین کە چۆن دەکرێت کوردێک، کە نیشتمانەکەی لەلایەن تورکیاوە داگیر کراوە، لەگەڵ تورکیا دەکەوێت و شەڕی ئێمە دەکات”.! بێگومان ئەو حەیران مانەی وتەبێژی سوپای لیبیا لە جێگای خۆیدایە، بەڵام ئەگەر وتەبێژی سوپای لیبیا بیزانیبا کەسانی وەکوو غالب محەممەد لە پەرلەمانی عێراقدا بەوشێوەیە جاشایەتی دەکەن ئیدی بەڕادەیە حەیران نەدەما و ئەو قسەیەی نەدەکرد.! لە غالب دەپرسین جیاوازی نێوان تۆ و شاکر فەرمان بۆنجوق لە چیدایە؟! ئەو بۆ دەستخستنی ئالیکەکەی چۆتە لیبیا و بە فەرمانی تورکیا دژ بە عەرەبەکان شەڕ دەکات، تۆیش ئێستا لە عێراقدا بۆ دەستخستنی ئالیکەکەت دژایەتی نەتەوەکەی خۆت دەکەیت. جگە لەوەی کە تۆ بە فەرمانی دوژمنەکان، بە زمانی خۆت  لە دژی کوردەکان شەڕ دەکەیت و شاکر فەرمانیش بە فەرمانی دوژمنانی کوردستان بە چەک لە دژی عەرەبەکان شەڕ دەکات، هیچ جیاوازییەکی دیکەتان نیە. ئەویش کوردێکە وەکوو تۆ جاش و خۆفرۆشە و خۆی بە دوژمنانی نەتەوەی کورد فرۆشتووە.

ئێمە زۆر حەیران ماوین کە گەلی باشوور کەوتۆتە چ دۆخێک کە کەسانی وەکوو تۆ دەنێرنە پەرلەمان!

جاش غالب باس لە هێزێک دەکات کە لەکاتی دامەزرانیەوە هەتا ئێستا بەرگریی لە کوردستان کردووە و لەپێناو پاراستنی هەرێمی باشووردا لانیکەم 78 شەهید و 634 برینداری هەیە. تووڕەبوونی غالب لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە هێزی رۆژ هێزێکی نەتەوەییە و لەپێناو کوردستاندا دەجەنگێت. ئەگینا خۆ زۆر هێزی دیکە هەن کە مووچە لە عێراق وەردەگرن، بەو جیاوازیەشەوە کە لەبەرانبەر مووچەکانیاندا دژایەتی کوردستان دەکەن. لێرەدا ئێمە لە جاش پارلەمانتار غالب دەپرسین کە بۆچی باس لەو هێزانە ناکەیت کە لە شنگال پارە لە حکوومەتی عێراق دەستێنن و دژایەتی کوردستان دەکەن.؟! ئەگەر دەتهەوێ وەکوو کەسێکی دڵسۆز بۆ عێراق و کوردستان خۆت پیشان بدەیت، بۆچی ناپرسی پارەی فڕۆکەخانەی نەجەف چیی لێدێت؟! بۆچی لە چارەنووسی داهاتی مەزارگەکانی شیعە ناکۆڵیتەوە کە داهاتێکی خەیاڵیەوە دەڕژێتە گیرفانی مەلایانی شیعە؟!! بۆچی باس لە هێزەکانی حەشدی بەناو شەعبی و میلیشیاکانی دیکە ناکەیت کە تۆ و هیچ پارلەمانتارێکی دیکە لە ترسی ئەوان ناویرن پاان لە ناوچەی سەوزی بەغدا بنێنە دەرەوە؟! غالب و هاوپەیمانەکانی بەردەوام بەخراپە باس لە حکوومەتی باشوور و بە باشی باس لە حکوومەتی عێراق دەکەن. لە پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانیشدا ئەو جاش پەرلەمانتارە پاساوی بۆ حکوومەتی عێراق دەهێنایەوە و بە حەقداری دەزانین. ئەوان دەڵێن با حکوومەتی باشوور داهاتی نەوت و… رادەستی عێراق بکات تاوەکوو مووچە رەوانە بکات.! ئێمە لە غالب دەپرسین بەڕاستی کێشەکە ئەوەیە یان ئەوە کە عێراق دەیهەوێت هەموو کورد وەکوو غالب لەبەرانبەر دەوڵەتی عێراقدا چۆک دابدات؟!! خۆ لەساڵی 2014ـەوە هەتا ئێستا جووتیارانی کوردستان گەنمەکانی خۆیان ڕادەستی عێراق دەکەن، بۆچی پارەکەی ئەوان نادرێت؟!! ئایا ئەوەش پەیوەندیی بە نەوتی کوردستانەوە هەیە؟!! نەخێر لە راستیدا ئەوە پەیوەندیی بە گوێی درێژی جاشهایەکی وەکوو تۆوە هەیە کە لە پەرلەمانی عێراقدان. ئەگەر لەلای ئێمە لە باکووری کوردستان، پەرلەمانتارێکی کورد کە بە دەنگی کورد دەڕواتە پەرلەمانی تورکیا، وەکوو تۆ بجووڵێتەوە، هیچکات لێی قبوول ناکەین و دەیکوژین! لە ڕاستیدا ئێمە زۆر حەیران ماوین کە گەلی باشوور کەوتۆتە چ دۆخێک کە کەسانی وەکوو تۆ دەنێرنە پەرلەمان.!

ئێمە بۆ هەموو کەسی ئاشکرا دەکەین کە تۆ لەکام ئاخور دەلەوەڕی و لەکام جۆگە ئاو دەخۆیتەوە

جاش غالب یەکێک لەو کەسانەیە کە لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا کرد. بەڵام لە راستیدا ئەو لایەنگری پەکەکەیە. پەکەکە بە ئاگاهیەوە ئەوی خزاندۆتە ناو بزووتنەوەی گۆڕان تاوەکوو بە دەنگی لایەنگرانی گۆڕان بڕواتە پەرلەمانی عێراق و ئەجێندا ناوچەییەکانی پەکەکە جێبەجێ بکات کە خۆی لە “برایەتی گەلان” واتە ژێردەستەیی نەتەوەی کورد دەبینیتەوە. ئەو نەفەسەی کە غالب محەممەد و جاش پەرلەمانتارەکانی دیکە قسەی پێدەکەن و پێی دەجووڵێنەوە، هەمان نەفەسی گرووپی ئەنقەرەیە لە قەندیل کە دەیانهەوێت جارێکی دیکە کورد وەکوو کۆیلە بخەنەوە ژێر دەستی داگیرکەران. بەڵام ئەمجارە لەژێر ناوی ستراتجیەکی تازەدا کە لەلایەن رێبەری پەکەکەوە دانراوە. ستراتجیەک کە بە “برایەتی گەلان” دەناسرێت. بەو ستراتجیەی کە دەوڵەتی تورکیا لە رێگای ئۆجەلانەوە بەسەر پەکەکەیدا فەرز کردووە. دەوڵەت دەیهەوێت یەکپارچەیی خاکی خۆی و هاوپەیمانەکانی کە کوردستانیان داگیر کردووە بپارێزێت،. ئەگینا هیچ هۆکارێک نیە کە کوردێک بەوشێوەیە دوور لە کوردایەتی و بۆ بەرژەوەندی دوژمنانی کوردستان بجووڵێتەوە.

لە کۆتاییدا ئێمە بە جاش پەرلەمانتار غالب دەڵێین ئێمە باش دەزانین کە تۆ کێی و پەروەردەی دەستی کام هێز و ئایدۆلۆجیای کەوا بەوشیوەیە دەجووڵیتەوە. ئێمە دەزانین کە ئەو مێشکەی ناو سەرت لەلایەن کێیەوە بەتاڵ کراوە. ئێمە لە ماوەیەکی نزیکدا هەموو وێنەو ڤیدیۆکانی تۆ لە ئەورووپا و لە باشووری کوردستان، ڤیدیۆی کۆبوونەوەکانی تۆ لەگەڵ پەکەکە پیشانی گەلی کورد دەدەین. ئێمە بۆ هەموو کەسی ئاشکرا دەکەین کە تۆ لەکام ئاخور دەلەوەڕی و لەکام جۆگە ئاو دەخۆیتەوە. لەگەڵ ئێمە بە.!

پوستێن ھەمان بەش