پەدەکە چۆن پیلانەکانی ئێران و بەڵێندەرەکانی پووچەڵ کردەوە؟

قەوارەی سیاسی ـ نەتەوەیی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانە، هەر بۆیە پێویستە بە خوێن بپارێزرێت و بەرگریی لێبکرێت.

دلۆڤان عەلی

ئێران دەمێکە هەوڵی لاوازکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدات. دوای خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەر بە هەموو شێوەیەک هەوڵی شکاندنی هەولێری دا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. بڕیارە یەک لە دوای یەکەکانی دادگای فیدراڵی عێراق هەموو بڕیاری ئێرانن کە ئامانجیان لاوازکردنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و لەناوبردنی پەدەکەیە. هەربەو هۆیەوە دۆخەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی خراپ و حکومەتی عێراق هەمووجارێک ڕێکەوتن و دەستوور پێشێل دەکات.

دادگای فیدراڵی عێراق بە بڕیاری نایاسایی هەوڵی لاوازکردنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەدات. سەرەتا پرسی بودجەی بۆ برسیکردنی خەڵکی کوردستان وەکوو کارتێکی سیاسی بەکارهێنا. لە کاتی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیدا، یەنەکە وەکوو هەمیشە پاڵپشتی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کرد و بافڵ تاڵەبانییش وەکوو  فەرماندەیەکی پاسدارانی ئێران و سەرکردەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەجووڵێتەوە.

ئەو خیانەتکارانەی هەتا دوێنێ لە تەلەفزیۆنەکاندا هاواری ئەوەیان دەکرد کە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوت و داهات ڕادەستی بەغدا بکات، ئەوا مووچە لەکاتی خۆیدا دێت و هەموو شتێک چارەسەر دەبێت. هەمووان بینیمان کە دۆسیەی نەوت و داهات ڕادەستی بەغدا کران، بەڵام نە مووچە نەهات و نە هیچ گرفتێکیش چارەسەر کرا. بەغدا دەیەوێت لە ڕێگای بودجە و مووچەوە کەرامەتی گەلی کوردستان بشکێنێت، بەڵام ئەوانەی هەر بە کۆلکە جاش بوون، ملیان کەج کردووە و چاوەکانیان نووقاندوە و هیچ ناڵێن.

کارتێکی دیکەی ئێران بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان ئەوە بوو کە کورسی پێکهاتەکان لە پارلمانی کوردستاندا بە بڕیارێکی سیاسی هەڵبوەشێنێتەوە. هەرێمی کوردستان لە ڕووی پێکەوەژیان و مافە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکانەوە نموونەیەکی زۆر جوانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و هەموو جیهان شایەتحاڵی ئەوەیە.

لەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی دژ بە مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، یەنەکە ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە سەرکەوتنی بڕیارەکەدا. هەربۆیە سەرکردەکانی یەنەکە هاوبەشن لە هەموو تاوانەکانی دادگای فیدراڵی دژ بە هەرێمی کوردستان و لەو زوڵم و ستەم و چەوساندنەوانەدا بەشدارن کە دژ بە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن.

یەنەکە زیاتر لە 2 ساڵە، بە بیانووی جۆراوجۆر نایهەوێت هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت. چونکە دەزانێت کە تووشی شکستیکی گەورە دەبێت. بەڵام دوای فشاری ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بڕیاردرا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. یەنەکە لەبەر ڕەوشی نالەباری ناوخۆیی حیزبەکەی و هەبوونی لیستی جودا بۆ هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی، داوای هاوکاریی لە ئێران کرد. گومانی تێدا نییە کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ژێر دەسەڵاتی ئێراندایە. بڕیاردەرانی ناو کۆمیسیۆن سیاسەتی ئێران جێبەجێ دەکەن و سەر بە حەشدی شەعبین. بۆیە ئێران پیلانێکی بە چەند قۆناغێک ئامادە کرد. سەرەتا ئامێرەکانی دەنگدان بگۆڕدرێن و دەنگی زیاتر بۆ یەنەکە و پارتەکانی دیکەی بەرەی ئێران زیاد بکرێت. دواتر لە هەرێمی کوردستان 400 هەزار کەس بە بیانووی گرفت لە پەنجەمۆر و قامکەکانیاندا لە دەنگدان دوورخرانەوە کە زۆربەی هەرە زۆریان دەنگدەری پەدەکەن. لە هەولێر 136 هەزار و لە دهۆک 76 هەزار و لە سلێمانی 20 هەزار کەس. هەموو ئەمانە دەنگدەری پەدەکەن و لە مافی دەنگدان بێبەری کراون. ئێران ئەمەی وەک یەکەم قۆناغی پیلانەکەی بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی دەنگی هاوپەیمانەکانی و لاوازکردنی پەدەکە ئامادە کرد.

قۆناغی دووەم ئامادەکاریی هێزەکانی پەکەکە-یەنەکە-حەشدی شەعبی بوو بۆ ئەوەی لە چەند لایەکەوە پەلاماری هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بدەن تا هەولێر و دهۆک هاوشێوەی کەرکوک بە هیلالی شیعیەوە ببەسترێنەوە و ئیدی شتێک بە ناوی هەرێمی کوردستان بوونی نەمێنێت.

ئەو مزگێنیەی کە موراد قەرەیەڵان، موخبری گەورەی دەوڵەتی تورک باسی دەکات، هەر ئەم پلانە بوو. چونکە تیرۆریستانی پەکەکە گەرەنتییان لە ئێران وەرگرتبوو بۆ ئەوەی لە بادینان و قەندیلەوە هێرش بکەنە سەر هەرێمی کوردستان و  حەشدی شێبی و یەنەکەش پێکەوە لە سنووری یەنەکەوە پەلاماری هەولێر بدەن.

بڕیار بوو قەرەیلان لە یەکەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا ئەم هەواڵە ڕابگەیەنێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بە خێرایی ئەم بۆمبە مەترسیدارەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، پووچەڵ کردەوە و پیلانەکەی ئێرانی هەڵوەشاندەوە. بۆیە میدیاکانی پەکەکە پێش یەکەم ڕۆژی جەژنی نەورۆز ڕایانگەیاند کە مژدەی قەرەیڵاکان ئەوەیە کە پەکەکە لەساڵی 2023دا، 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا خستۆتە خوارەوە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە مزگێنیە سەرەکیەکە نەبوو، مزگێنی سەرەکی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام دیسان پەدەکە بە لێهاتووییە سیاسیەکانی خۆی توانی خیانەتکاران و تیرۆریستەکان شەرمەزار بکات.

هەرجارێک پیلانێک لەدژی هەرێمی کوردستان و پارتی ئامادە دەکرێت، پەکەکە لەڕێگەی میدیاکانییەوە زەمینە بۆ ئەو پیلانە ئامادە دەکات. لە پلاتفۆرمەکانی خۆیاندا لە سۆشیال میدیا، تیرۆریستانی (DHKP-C، TKP-ML، MLKP وهتد…) بە ناسنامەی ئاپۆئیزمەوە، پەلاماری هەرێمی کوردستان و بارزانیەکان دەدەن. ئەو لایەنگرانی پەکەکە کە بە کار و چالاکیی درێژخایەن، مێشکیان بەتال کراوەتەوە و نازانن بە قسە و کردارەکانیان سوود بە کێ دەگەیەنن. بێگومان ئەمە شتێکی ئاساییە، چونکە کاتێک مژارەکە دێتە کورد و کوردستان، تیرۆریستەکان هەموویان لە یەک میحوەر کۆدەبنەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر باش دەزانێت کە ئەم هەڵبژاردنە تەڵەیەکی گەورەیە و هەوڵێکی جدییە بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان. بۆیە لە پەیامەکەیدا بۆ ڕای گشتی و وڵاتانی جیهان جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان بەشداری ئەو هەڵبژاردنە نادەستوورییە ناکەن کە وڵاتانی دەرەوە بە قازانجی چەند لایەنێک ئامادەی دەکەن. پەدەکە لە مێژووی 78 ساڵەی خۆیدا زۆر پیلانی لەو جۆرەی پووچەڵ کردۆتەوە. کاتێک کە نەیارانی پەدەکە پیلان لەدژی پارتی دێموکراتی کوردستان ئامادە دەکەن، هەمیشە لەبیریان دەچێت کە پارتی هێزی خۆی لە ئیرادەی نەتەوەی کوردەوە وەردەگرێت و بەگوێرەی ئیرادەی نەتەوەی کورد هەڵسوکەوت دەکات. بۆیە “پارتی دێموکراتی کوردستان وەکوو دار بەڕووی کوردستانە، بە سووتاندن و بە بڕین لەناو ناچێت”.

ئەوەی گرنگە ئەویە کە پەدەکە سنوورێک بۆ تیرۆریستانی پەکەکە و خیانەتکارانی یەنەکە دابنێت و حیسابی دوو میلیشیای ئێرانیان بۆ بکات. قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانە، هەر بۆیە پێویستە بە خوێن بپارێزرێت و بەرگریی لێبکرێت.

پوستێن ھەمان بەش