سووژن لە چاوی خۆیاندا نابینن، بەڵام دەرزی لە چاوی خەڵکی دیکەدا دەبینن!

سووژن لە چاوی خۆیاندا نابینن، بەڵام دەرزی لە چاوی خەڵکی دیکەدا دەبینن!

ئەویندارانی کەماڵیزم هەرگیز ناتوانن بەها و هێما نەتەوەییەکانی کورد بپارێزن.

زۆر جار ئەم حزبانە یان کەسانێک دەزەنفارماسیۆن “زانیاری ناڕاست کە بۆ فریودانی خەڵک بڵاودەکرێتەوە یان وەک پڕوپاگەندە بەکاردێت” وەکوو ئەرکێک بڵاو دەکەنەوە و لەسەر چەواشەکاری و هەواڵی ناڕاست شرۆڤە دەکەن و هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی ڕاستیەکان بشارنەوە و بتوانن کاریگەرییان لەسەر هەندێک کەس هەبێت کە باوەڕێکی پتەویان پێیان نییە یان… نازانم کەی. بۆ پاراستنی خۆیان ئەم کارە دەکەن.

زۆرجار دیمەنێک، وێنەیەک دەتوانێت ڕاستییەکان ئاشکرا بکات. لە کاتی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەولێر، پەکەکە و لایەنگرەکانی لەسەر هەڵکردنی ئاڵای تورکیا دەستیان بە پڕوپاگاندە کرد کە “چۆن دەکرێ ئاڵای تورکیا لە هەولێر هەڵبکرێت”. تەنانەت بەشێک لە لایەنگران و بەرگریکارانی سیاسەتی پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆخۆشیان کەوتنە ژێر کاریگەری دزەنفارماسیۆنی لایەنگرانی پەکەکە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڕەخنەیان لە هەڵکردنی ئاڵای تورکیا گرت.

وەکوو هەمووان دەزانین، کاتێک سەرۆک شارەوانیەکانی “دەم پارتی” (DEM) لە ئامەد و ماردین دەستیان بە ئەرکەکانیان کرد، تەنها لەسەر ئەوەی کە شوێنی ئاڵاکەی تورکیایان گۆڕیوە و گۆیا سروودی نیشتمانیی تورکیاشیان نەخوێندووە، تۆمەتبار کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.

سەرۆکی شارەوانیی ئامەد ڕایگەیاند کە ئەوان سروودی نیشتمانی تورکیایان خوینددوە و تەنها شوێنی ئاڵاکەیان گۆڕیوە. ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی “ماردین”یش گوتی: ئاڵای تورکیا و سروودی نیشتمانیی تورکیا بەها و نرخی هاوبەشمانن”.

شارەوانی دیاربەکر لە 23ی نیسان، ڕۆژی نیشتمانی منداڵانی تورکیا، وێنەیەکی زەبەلاحی ئەتاتورک و ئاڵایەکی زەبەلاحتری تورکیای لە سەر بینای شارەوانی هەڵکرد.

هەرکەسێک کە بەم وێنانە توڕە نەبووبێت و هەست و هەڵوێستی خۆی دەرنەبڕیبێت و هاوکات ڕەخنە لە هەڵکردنی ئاڵای تورکیا لە هەولێر بگرێت، پێویستە گومان لە کەسایەتی خۆی بکات. ئەویندارانی کەماڵیزم هەرگیز ناتوانن بەها و هێما نەتەوەییەکانی کورد بپارێزن.

پوستێن ھەمان بەش