ئەو کارەی پەکەکە لە کاتێکدایە کە کارەبای شنگال لە رەوشێکی زۆر خراپ دایە و وا چاوەڕوان دەکرێت لە وەرزی هاویندا ئەو رەوشە خراپتریش بێت
گریلاکانی پەکەکە لە شنگال، موەلیدەی کارەبای گەڕەکێکی شاری شنگال دەدزن تاوەکوو بتوانن بەو موەلیدەیە لە چیای شنگال توونێل لێبدەن.
سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە شنگال ئەمڕۆ پێنج شەممە 18/3/2021 رایانگەیاند، سەرحەد ئامانووس، یەکێک لە بەرپرسانی پەکەکە لە شارۆچکەی شنگال لە رێکەوتی 1/2/2021دا موەلیدەی گەڕەکی “ئەل ـ نەسر”ی شاری شنگال هەڵدەگرێت و دەیگوازێتەوە یەکێک لە بارەگاکانی پەکەکە لە چیای شنگال تاوەکوو بتوانن بۆ هەڵکۆڵینی توونێل بەکاری بێنن.
سەرچاوەکانی ئێمە لە شنگال ئاشکراشیان کرد، ئەو موەلیدەیە و ٨ موەلیدەی دیکە بە نووسراوی فەرمی قایمقامی شنگال بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای شارەکە دابین کرابوون.
ئەو کارەی پەکەکە لە کاتێکدایە کە کارەبای شنگال لە رەوشێکی زۆر خراپ دایە و وا چاوەڕوان دەکرێت لە وەرزی هاویندا ئەو رەوشە خراپتریش بێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لەوەش کەمتر بیتەوە.