جەمیل بایک هەوڵی تیرۆرکردنی مەزڵووم عەبدی دەدات

جەمیل بایک هەوڵی تیرۆرکردنی مەزڵووم عەبدی دەدات

جەمیل بایک کە نەیتوانی مەزڵووم عەبدی بۆ جارێکی دیکە بکاتەوە شاهین جیلۆ، بڕیاری داوە بیکوژێت.

پەکەکە مێژوویەکی پڕاوپڕی لە تەسفیە کردندا هەیە. لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئەمڕۆ لەو سیاسەتەی بەردەوامە. وڵاتپارێز، کەسایەتییە نەتەوەییەکان، ئەو کەسانەی کە سیاسەتی پەکەکەیان قبووڵ نیە و هەموو ئەو کەسانەی کە بۆ جارێک رەخنەیان لە پەکەکە گرتبێت، لەنێو براون. بەسەدان کادیری حیزبەکە بەو شێوازە تەسفیە کراون، لە ئیستادا ئەوانەی ئەو کردەوە قێزەونە ئەنجام دەدەن، باڵەکانی جەمیل بایک و موراد قەرەیلانن.

لە دوای دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی کوردی ـ کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو نزیکبوونەوەیەی کە لە نێوان ڕۆژئاوا و باشووردا دروست بوو، هاوکات فشاری ئەمەریکا لەسەر پەکەکە بۆ ئەوەی دەست لە ڕۆژئاوا هەڵبگرێت، پەکەکە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدەی خستە ناو لیستی ئەو کەسانەی کە پێویستە لەناو ببرێن. ئەو وا بیر دەکاتەوە کە مەزڵووم لە ڕێگای حیزب لایداوە و ئەو لەگەڵ ئەمەریکیەکان دەیهەوێت پەکەکە لە ڕۆژئاوا بێ دەسەڵات بکەن.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاوای کوردستان هەندێک زانیاری زۆر تایبەتیان دەربارەی هەوڵەکانی پەکەکە بۆ تەسفیە کردنی ژمارەیەک کەسایەتی کە لەلایەن ئەو حیزبەوە داواکراون، بەدەستخستووە. بە پێی ئەو زانیاریانە، پەکەکە بە فەرمانی شەخسی جەمیل بایک لیستێکی ئامادە کردووە و تیمێکیشی بۆ تیرۆرکردنی ئەوان ئەرکدار کردووە.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایان کردووە کە بە فەرمان و دەستووری جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە، تیمێکی تایبەت بۆ تیرۆرکردنی ژمارەیەک کەسایەتی ڕۆژئاوای کوردستان پێکهاتووە، هەتا ئێستا ئەو تیمە ژمارەیەک لە کادیرانی بەرێوەبەری خۆسەر و فەرماندەکانی پەکەکەیان لە ڕۆژئاوا تیرۆر کردووە، چەندین جاریش هەوڵی تیرۆرکردنی “مەزڵووم کۆبانێ”یان داوە.

هەروەها ئاشکرایان کرد، هەوڵی ئەو تیمی تیرۆرەی پەکەکە بۆ تەسفیە کردنی مەزڵوم عەبدی شکستی هێناوە، لەبەرئەوەی مەزڵووم لە لایەن یەکێک لە ئەندامانی ئەو تیمەو هەروەها هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاگادار کراوەتەوە. هاوکات لەئێستادا مەزڵوم عەبدی، لەلایەن هێزێکی ئەمەریکیەوە پارێزگاریی لێدەکرێت.

بۆچی پەکەکە دەیهەوێت مەزڵووم لەناو ببات؟

فەرمانی جەمیل بایک بۆ تیرۆرکردنی مەزڵووم عەبدی بۆ ئەو هۆکارانە دەگەڕێتەوە:

مەزڵووم عەبدی بە پێی سیاسەت و ئەجێندای پەکەکە ناجووڵێتەوە.

پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانان دروست کردووە.

لە ڕوانگەی پەکەکەوە، مەزڵووم و ئەو کەسانەی کە لەگەڵیدان، کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەمەریکا و دەیانهەوێت پەکەکە لە ڕۆژئاوا بێ دەسەڵات بکەن.

هەوڵەکانی مەزڵووم لەپێناو باشکردنی پەیوەندیی نێوان لایەنەکانی ڕۆژئاوا، پەکەکەی تووڕە کردووە.

مەزڵووم ئیدی دەیهەوێت وەک کوردێکی ڕۆژئاوا ڕۆڵ بگێڕێت، نەک وەکوو کادیرێکی پەکەکە.

تیمە لەناوبەرەکەی جەمیل بایک هەتا ئەمڕۆ چەند کەسایەتی ڕۆژئاوایان کردۆتە ئامانج؟

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاوای وڵات بەدەستیان هێناوە، لەساڵی ڕابردوو بە فەرمانی جەمیل بایک ژمارەیەک لە کەسایەتی و وڵاتپارێزانی ڕۆژئاوای کوردستان تەسفیە کراون. وەکوو:

مەشعەل تەمۆ ـ سەرۆکی بزووتنەوەی دواڕۆژ.

نه‌سره‌ددین برهك ـ  ئه‌ندامێ پۆلیتبیرۆی په‌ده‌كە سووریا.

فه‌یسه‌ڵ عه‌بدی بلال سه‌عدوون، ناسراو بە ئه‌بو له‌یلا ـ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی منبج کە بە چەکی قەناس تیرۆر کرا.

دوایین تیرۆری لە مانگی 1ی ئەمساڵ (2021) بوو کاتێک تیمی جەمیل بایک داوود عەبدولڕەحمان ناسراو بە “تۆلهلدان”، راوێژکاری ئەنجوومەنی سڤیلی دێرەزووری تیرۆر کرد.

پەکەکە بۆ ئەوەی هەوڵەکانی مەزڵووم عەبدی و گفتوگۆی کوردی ـ کوردی بەڕاستی تووشی شکست ببن، بە دەیان تاوانی لە ڕۆژئاوا ئەنجام داوە. سووتاندنی بارەگاکانی ئەنەکەسە و پەدەکەسە، نموونەی زیندوون لەسەر ئەو قسەیەی ئێمە. جەمیل بایک کە نەیتوانی مەزڵووم عەبدی بۆ جارێکی دیکە بکاتەوە شاهین جیلۆ، بڕیاری داوە بیکووژێت.

پوستێن ھەمان بەش