لە ساڵی 2011دا ئەمەریکا و حکوومەتی ئەو کاتی عێراق، بە سەرۆکایەتی نووری مالکی، لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق گەیشتبوونە ڕێککەوتن.
جۆزێف ڤۆتێل جەنەڕاڵی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، کە نووری مالکی بەرپرسیارە لە سەرهەڵدان و بەهێزبوونی داعش لەو کاتەی کە ئەمەریکا هێزەکانی خۆی لە عێراق کشاندەوە.
جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل کە فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاشکرای کرد کە چارەسەرکردنی کێشەکان و لەناوبردنی داعش، تەنیا بە ڕێگای سەربازی نابێت، پێویستە بە ڕێگای دیپلۆماسی و چارەسەری سیاسی بێت.
ڤۆتێل هەروەها ئاشکرای کرد کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، یەکێکە لە هۆکارەکانی دووبارە بەهێزبوونەوەی داعشە لەو وڵاتەدا.
جێگای باسە، یەکەم جار لە ڕێکەوتی 18/12/2011دا، ئەمەریکا و حکوومەتی ئەو کاتی عێراق، لە کاتی سەرۆکایەتی نووری مالکی دا، لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق گەیشتبوونە ڕێککەوتن.