پزیشکیان: “ئێران ئامادەیە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمەریکا دەستپێبکاتەوە”.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پەیامی ئەمەریکای گەیاندە ئێران سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
فیدان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “گفتوگۆم لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا کردووە، لایەنی ئەمەریکا چەندان پەیامی هەیە لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، توانیمان ئەو پەیامانە لە پەراوێزی لوتکەی بریکس بگەیەنینە لایەنی ئێرانی.”
دوێنێ مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکی تاکەر کارلسۆن، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمەریکا دەستپێبکاتەوە، بەڵام جەختی لەسەر پرسی متمانەی نێوان هەردوولا کرد.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گوتیشی: کردەوەکانی ئیسرائیل “قەیرانێکی دروست کردووە، دەبێ تێپەڕی بکەین”.