سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.
شاندی دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سهرۆكی توركیا ئاماژه بهوه دهكات، ئیرادەی هاوبەش بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بەردەوامی پێ بدرێت.
ئەمڕۆ دووشهممه، 7ـی تهممووزی 2025، شاندی ئیمرالیی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دهڵێت، شاندەکە بۆچوون و پێشنیازەکانی خۆی لەبارەی ئەو قۆناغە نوێیەی کە پرۆسەکە پێی گەیشتووە و هەنگاوەکانی داهاتووی کە چی بکرێت بۆ پرۆسەکە لەگەڵ سەرۆک کۆمار تاوتوێ کرد.
شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی ئاماژهی بهوهش كردووه، لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە کە ئیرادەی هاوبەش بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بەردەوامی پێ بدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی تەمووزی 2025، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو شاندەی دەم پارتی، کە بە شاندی ئیمراڵی ناسراوە، لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون، پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار ، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گفتوگۆ کراوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و ئەفکان عەلا، جێگری سەرۆکی پارتی دادوگەشەپێدان (ئاکەپە) ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
دوێنێ یەکشەممە 6ـی تەممووزی 2025، شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و ئەندامێتی میدحەت سانجار و ئۆزگور فایەق ئەرۆڵ لە زیندانی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکیی زیندانیکراوی پەکەکەیان کرد.