“سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکەن”.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە، سێشەممە، 8ـی تەممووزی 2025، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی هەواڵگری تورکیا (میت) و شاندی یاوەری کرد.
شاندەکەی تورکیا سڵاوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیایان بە سوودانی گەیاند، هەروەها ئەردۆغان دووپاتی کردووەتەوە کە خواستی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لە بواری هاوکاری و پێشکەوتنی زیاتر و لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا هەیە.
لە دیدارەکەدا باس لە پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات کرا، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیری زیاتر لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان و ناوچەکە بە گشتی.