بەرزبوونی کرێی خانوو، هەناسەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیوە

بەرزبوونی کرێی خانوو، هەناسەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیوە

پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە پلەکانی سێهەم و چوارەمی ئەو پارێزگایانەی ئێرانن کە کرێی خانوو تێیاندا زۆر بەرزە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران هەڵاوسانی خاڵ بەخاڵی کرێ خانوو لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە وەرزی زستانی ڕابردوو بەراورد بە زستانی ساڵی رابردوو لە ئێراندا سەدا 28.9 بووە.

بەپێی ئەو ئامارە 12 پارێزگای ئێران بەرزترین نرخی هەڵاوسانی خاڵ بەخاڵیان هەیە بەراورد بە نێونجیی هەڵاوسانی کرێ خانوو لە ئێراندا.

لە نێوان ئەو 12 پارێزگایەدا پارێزگاکانی هەمەدان پلەی یەکەم، تاران دووهەم و پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە پلەکانیی سێهەم و چوارەمدان.

شارەزایانی بواری عەقارات و خانووبەرە پێشبینی ئەوە دەکەن کە لە ساڵی 1400دا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرێی خانوو نەک هەر دانابەزێت بەڵکوو نرخی خانوو لەناکاو بەڕێژەیەکی زۆر بەرزتر دەبێتەوە کە دەتوانێ کێشەی زیاتر بۆ کەسانی بێ خانوو و کرێنشینان دروست بکات.

گران بوونی کرێی خانوو لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا لەکاتێکدایە کە ئەو بەشەی نیشتمان بەهۆی سیاسەتی داگیرکەرانەی رێژیمی ئێرانەوە لەوپەڕی هەژاریدا دەژین و لە ریزی پێشەوەی بێکارترین پارێزگاکانی ئێراندان.

پوستێن ھەمان بەش