کە داعش گەیشتە نزیک بەغدا، لە چوارچێوەی پیلانێکی ئیقلیمیدا لە ناکاو وازیان لە ڕۆیشتن بەرەو بەغدا هێنا و پەلاماردانی هەرێمی کوردستانیان دەستپێکرد.
زیاتر لە 11 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لە شنگال تێدەپەڕێت کە شەوی 3ی تەباخ دەستیپێکرد. لەو کاتەوە ئێزیدییەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ شنگال. گرفتی شنگال تەنیا لەگەڵ داعش نەبوو، بەڵکوو شنگال بوو بە قوربانی پرۆژەی هیلالی شیعەی ئێران و پیلانی ئەو وڵاتە بۆ دابەشکردنی ڕۆژئاڤا و باشووری کوردستان. بۆ ئەوەی ئەم بەرە دژە کوردستانییە سەربکەوێت، دەبوا حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لە شنگالدا نەمێنن و شنگال لە کوردستان داببڕێت.
بەرەی دژە ـ کورد بە تایبەت لە ئێران و عێراق، پیلانیان داڕشت تاوەکوو پرۆژەکانی خۆیان بە تێوەگلانی هێندێک بزووتنەوەی کوردی جێبەجێ بکەن. ئەم پیلانە لە 3ی تەباخدا دەستی پێنەکرد.
دوای ئەوەی داعش گەیشتە نزیک بەغدا، لە چوارچێوەی ئەم پیلانە ئیقلیمیەدا، لەناکاو پاشەکشەیان کرد و وازیان لە ڕۆیشتن بەرەو بەغدا هێنا و پەلاماردانی هەرێمی کوردستانیان دەستپێکرد. یەکێک لە یەکەم ئامانجەکانی ئەم هێرشە شنگال بوو. سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان وەک شنگال، مەخموور، کەرکووک و خانەقین، کەوتنە بەر هیرشی تیرۆریستانی داعش.
ئەم هێرشانە دەرفەتیان بۆ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران ڕەخساند کە پاساو بۆ داگیرکردنی ئەو ناوچانە بهێننەوە. یەکێک لەو شێوانە بۆ ڕەوایەتیدان بە داگیرکردنی ئەو ناوچانە، جێگیرکردنی هێزی سەربازیی سەر بە پەکەکە بوو لە ناوچەکەدا. ئامانجی ئەم کارە، نەهێشتنی ناڕەزایی ڕای گشتی بوو بەو ئیدیعایەی کە “ئەمانە هێزی کوردین”. پەکەکە وەک هێزێکی کوردی هەوڵیدا ئەو ناوچانە لە هەرێمی کوردستان جیا بکاتەوە. سەرکردەکانی پەکەکە بە سەرۆکایەتی بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کەجەکە، بەرگرییەکی هەمەلایەنەیان لە گرێدانی شنگال بە عێراقەوە دەستپێکرد.
گرنگترین لایەنی ئەم “سیاسەتی گەمارۆدانی هەرێمی کوردستان”ـە کە لە شنگال سەریهەڵدا، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە بەڕێوەچوو. پەکەکە ویستی هەرێمی کوردستان وەک بەرپرسی ئەو هەموو ئازارانەی شنگال پیشان بدات، لەکاتێکدا کە شنگال بە فەرمی لەژێر پاراستنی سوپای عێراقدا بوو. ئەندامانی پەکەکە وەک بەرفین هیزل هەندێک وێنەیان دەستکاری کرد بۆ ئەوەی ئەو بڕوایە دروست بکەن کە پێشمەرگە لە شنگال هەڵاتووە. بەڵام ئەمە وا نەبوو. بە گشتی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعشدا دوو هەزار شەهید و هەزار برینداری داوە کە لەو ژمارەیەش 600 کەسیان لە کردنەوەی ڕێگای چیای شنگالدا شەهید بوون.
ئەو دوژمنایەتییەی کە میدیاکانی پەکەکە لەو ڕۆژەوە لە ڕێگەی شنگالەوە بەرامبەر بە پێشمەرگە هەوڵی چاندنی دەدەن، لە ڕاستیدا دوژمنایەتی بوو بەرامبەر بە نەتەوەی کورد. ئەوان دەیانویست تۆوی دوژمنایەتی لە نێو کورداندا بچێنن.
ڕاستییەکە ئەوە بوو کە هێزی پێشمەرگە دەیویست هێرشەکەی داعش بۆ سەر کوردستان تێکبشکێنێت و بۆ ئەوەی کە ڕێگایەک لە زومارەوە بکاتەوە تا گەمارۆی سەر شنگال تێکبشکێنێت، شەڕ و پێکدادانێکی توندی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش ئەنجامدا.
یەکەم هێز کە گەمارۆی شنگالی شکاند، ئەو یەکەیە بوو کە لەلایەن لیوا بژار خەلیل بەرواری (بێتکاری)یەوە فەرماندەیی دەکرا.
بژار بەرواری کێیە؟
بژار بەرواری لە ساڵی 1969 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری گوندی بێتکاری سەر بە بەرواری باڵا لە دایکبووە. بنەماڵەکەی لە ساڵی 1940ـەوە لە خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی بارزانیدا بەشدار بوون. بژار هەر لە تەمەنی لاوەتیدا بەشداری لە کۆمیتە خۆجێیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)دا کردووە. لە ساڵی 1991دا بەشیوەیەکی چالاکانە بەشداریی لە ڕاپەڕیندا کردووە.
لەساڵی 1992دا پەروەردەی پێشمەرگایەتیی تەواو دەکات و دەستی بە چالاکی کردووە. لە ماوەی ساڵانی خەباتیدا بەشداریی لە زۆر چالاکیی گرنگدا کردووە.
لە ساڵی 2014دا، بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر شنگال، لە زومار ئەرکدار کرا و لەگەڵ ئەو لیوایەی کە بۆخۆی فەرماندەیی دەکردن ڕۆیشتە سەنگەرەکانی پیشەوەی شەڕ لەگەڵ تیرۆریستەکانی داعشدا و لە یەکەمین چالاکییدا بۆ شکاندنی سەنگەرەکانی داعش، لە ریزی پێشەوە جەنگا. سەرئەنجام لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا لە نزیک زومار، لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەیدا بەناوەکانی “سەفەر ستوکورکی” (بەرواری) و “لوقمان کۆرەمارکی” (دۆسکی)، لەپێناو بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان و کوردانی ئێزدیدا شەهید بوون.
ناسنامەی 117 شەهیدی پێشمەرگە کەوا لەپێناو ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال گیانیان بەخت کرد…
کۆمەڵێک لە لاوانی باسووری کوردستان لەبەر هەڵویستی دوژمنکارانەی پەکەکە، ناسنامەی 117 پێشمەرگەیان تۆمار کردووە کە لە پێناو بەرگری کررن لە شنگال و کوردانی ئێزدیدا شەهید بوون ناو و بەرواری لە دایک بوون و شوێنی شەهید بوونی ئەو جوانەمەرگانەی کوردستان بەمشێوەیە:
1ـئهحمەد بۆزان ئیبراهیم ـ 24/3/1993، 11/12/2015 لە شنگال شەهید بوو.
2ـ ئهحمهد زۆراب سۆلتان ـ1987، 26/9/2015 لە شنگال شەهید بوو.
3ـ ئهحمهد محهمهد ئیبراهیم ـ 1/1/1993، 18/8/2015 لە شنگال شەهید بوو.
4ـ ئیدریس عەبدوڵڵا شەمسەدین، 1/7/1966، لە 25/4/2017دا لە شنگال شەهید بوو.
5ـ ئێدی بەدەل خەلەف، 1/1/1970، لە 20/10/2014 لە شنگال شەهید بوو.
6ـ ئەرکان ئهحمهد یوونس، 1/1/1980، 18/2/2016 لە هەردان ـ شنگال.
7ـ ئازاد ئیسماعیل خودێدا 22/1/1989 12/12/2014 لە گوندی کۆچۆ شەهید بوو.
8ـ ئیسماعیل بۆلۆ ئیبراهیم، 1/1/1968، 21/12/2014 لە شنگال شەهید بوو.
9ـ ئیسماعیل سەعید باپیر لە 25/4/2017دا لە شنگال شەهید بوو.
10ـ ئەکرەم ئیسماعیل شەریف، 3/10/1987، لە 11/7/2015 لە شنگال شەهید بوو.
11ـ ئەمکیان مستەفا بادینی بادینی، 15/6/1995، 2/8/2014 لە شنگال شەهید بوو.
12ـ ئەکرەم قاسم عەزیز، 15/1/1968، لە 2/8/2014 لە شنگال شەهید بوو.
13ـ ئەمین یەعقوب عهلی، 1/1/1994، 7/5/2014 لە شنگال شەهید بوو.
14ـ ئینزار حسێن زبێر، 1/1/1989، 2/3/2015 لە شنگال شەهید بوو.
15ـ ئەیاز ئەمین خودێدا، 1/1/1993، 8/3/2014 لە گوندی کۆچۆ شەهید بوو.
16ـ باسل حاجی حاجی لە 10.08.1994 1/7/2015 لە گوندی سنوونێ شەهید بوو.
17ـ بەهجەت محهمهد سەعید، 1/1/1983، 25/4/2015 لە چیای شنگال شەهید بوو.
18ـ بەهزاد محهمهد عەباس، 1/7/1969، 2/3/2015 لە شنگال شەهید بوو.
19ـ تەوفیق لوقمان مووسا حوسێن، 1988، 3/8/2014 لە شنگال شەهید بوو.
20ـ جوزەل ناسر سالح، 1982، 3/8/2014، لە شنگال شەهید بوو.
21ـ حهجی خۆرتۆ خەلیل، 5/6/1995، لە 23/10/2014 لە چیای شنگال شەهید بوو.
22ـ حەربی عهلی یوسف، 17/1/1981، 8/8/2014 لە شنگال شەهید بوو.
23ـ حهسهن هاجو موراد لە 23.05.1995 و 13.11.2015 لە گوندی سولاخ شەهید بوو.
24ـ حەمدی ئەمین خودێدا لە 01.01.1991 و 03.08.2014 لە گوندی کۆچۆ شەهید بوو.
25ـ حەمید شەرەف بەدر لە 1ی چلەی 1983دا و لە 3ی تەباخی 2014دا لە شنگال شەهید بوو.
26ـ غەواس حسو کتو لە 1ی چلەی 1972، لە 20ی چلەی2014دا لە شنگال شەهید بوو.
27ـ خدر رەشۆ سەفۆک، ساڵی 1974، لە 17/12/2015دا لە گوندی جەدال شەهید بوو.
28ـ خدر خودێدا عهلی، 1/1/1975، 23/10/2014 لە چیای شنگال شەهید بوو.
29ـ خودێدا بەرەکات خودێدا، 21/1/1992، 9/11/2014 لە شنگال شەهید بوو.
30ـ خدر ئلیاس خدر، 1/1/1975، لە 13/11/2015 لە شنگال شەهید بوو.
31ـ خدر قرۆ سلێمان، 1/1/1968، 20/3/2016 لە شنگال شەهید بوو.
32ـ خەلات حهجی نەمر، 1/6/1990، 3/8/2014 لە شنگال شەهید بوو.
33ـ خەلەف سلێمان شڤان، 1/1/1964، لە گوندی سنوونێ لە 23/3/2015دا شەهید بوو.
34ـ خەلەف عهلی عەتو، 1/1/1992، 2/12/2015 لە شنگال شەهید بوو.
35ـ خەلەف فرسان کورمس، 1/10/1976، 13/11/2015 لە شنگال شەهید بوو.
36ـ خەیری موراد خدر، 7/1/1955، 23/10/2014 لە شنگال شەهید بوو.
37ـ داوود سلێمان حهسهن، 1/4/1992، 2/3/2015 لە شنگال شەهید بوو.
38ـ داووود قاسم خەلەف، 1/1/1984، لە 13/11/2015 لە شنگال شەهید بوو.
39ـ دەهام کەبیر خدر، 1/1/1978، 2/10/2015 لە شنگال شەهید بوو.
40ـ دەهام دەخیل عومهر، 1/4/1994، 4/3/2015 لە شنگال شەهید بوو.
41ـ ئادین مستەفا ئەبدوڵا، 4/10/1970، لە 21/12/2014دا لە شنگال شەهید بوو.
42ـ رەشید میکائیل فەتاح، 1/3/1976، 1/6/2016 لە شنگال شەهید بوو.
43ـ رەفعەت فەرحان تێلۆ، 1/1/1975، لە 21/12/2014 لە شنگال شەهید بوو.
44ـ رەمەزان ئەنوەر محهمهد، 30/7/1984، 16/11/2015، لە شنگال شەهید بوو.
45ـ رێزان عهلی محهمهد 15/6/2014 لە گوندی سنوونێ شەهید بوو
46ـ زەید سلێمان سلۆ، 1/1/1996، لە 12/7/2015 لە گوندی جدارێ شەهید بوو.
47ـ زیاد مەحلۆ سەیدۆ لە 18/4/2015 لە شنگال شەهید بوو.
48ـ سالم سلێمان یووسف، 1/1/1985، لە 14/9/2015دا لە شنگال شەهید بوو.
49ـ سامی ئیسماعیل سەرحان، 1/12/1992، لە 13/11/2015 لە شنگال شەهید بوو.
50ـ سەردار یاسین مستەفا، 12ی ئەیلوولی 1988، لە 7ی گوڵانی 2015دا لە شنگال گیانی بەخت کرد.
51ـ سەدو مشکۆ عومهر، 1ی چلەی 1968، لە 6ی تەباخی 2014دا لە شنگال گیانی بەخت کرد.
52ـ سەلام حهجی ئلیاس، 6ی شوباتی 1991، لە 27ی شوباتی 2015دا، لە شنگال گیانی بەخت کرد.
53ـ سلێمان دینۆ خدر، 1/1/1989، لە رۆژی 22/12/2014 لە کەمپ کەبەرتوو شەهید بوو.
54ـ سلێمان بازرگان مووسا، 30/3/1984، 13/2/2015 لە سنوونێ شەهید بوو.
55ـ سوهام کەریم خدر، 1/1/1977، لە 21/12/2014دا لە شنگال شەهید بوو.
56ـ شەهوان فازل حسهین، 1982، 16/11/2015، لە شنگال شەهید بوو.
57ـ شێرزاد محهمهد مەعسووم، 1/1/1996، 14/11/2015 لە شنگال شەهید بوو.
58ـ سهباح حهسهن بیسۆ، 1/1/1990، 4/3/2015 لە شنگال شەهید بوو.
59ـ سهلاح خەلیل بیرۆ، 1/1/1974، 16/2/2015 لە شنگال شەهید بوو.
60ـ سهلاح میرزا حهسهن، 1/1/1988، 4/3/2015، لە شنگال شەهید بوو.
61ـ تەلال ئیلیاس ئیلیاس، 1991، 30/8/2018، لە گوندی سۆلاخێ شەهید بوو.
62ـ ئامر خدر جدان، 1/1/1992، 3/8/2014، لە گوندی کۆچۆ شەهید بوو.
63ـ عەبدوڵڵا محهمهد یووسف، 1/1/1931، 31/5/2016، لە شنگال شەهید بوو.
64ـ عەبدولمەناف تاها عومهر، 2/12/1958، 2/10/2016، لە شنگال شەهید بوو.
65ـ عەبدی قاسم حهجی، 1/7/1954، لە 21/12/2014 لە شنگال شەهید بوو.
66ـ عززهت باپیر ئیبراهیم، 8/8/1993، 2/3/2015 لە شنگال شەهید بوو.
67ـ عسمەت محهمهد ئاغا، 1/1/1985، لە 11/7/2015 لە شنگال شەهید بوو.
68ـ عهلی ئهحمهد ئۆسمان، 1/7/1978، لە 30/12/2014 لە شنگال شەهید بوو.
69ـ عهلی جەمیل خەلەف، 1994، 29/1/2015، لە شنگال شەهید بوو.
70ـ عیسا عەبدولخالق عەبدولرەحمان، 20/3/1975، 22/8/2015 لە شنگال شەهید بوو.
71ـ فارۆق میشۆ عەمۆ، 1/1/1982، 15/8/2014 لە گوندی کۆچۆ شەهید بوو.
72ـ فەرحان عهلی خەلەف، 1/1/1988، 6/2/2015 لە شنگال شەهید بوو.
73ـ فەرهاد عزەدین فارس، 4/4/1991، 28/10/2014 لە شنگال شەهید بوو.
74ـ فەیسەل حهجی رەشۆ، 3/6/1987، 13/11/2015 لە شنگال شەهید بوو.
75ـ فەیسەل حهسهن عەتیە حەمید، 1/1/1960، 26/11/2015، لە شنگال شەهید بوو.
76ـ کەمال ئلیاس نەمر، 1/6/1995، 13/11/2015، لە شنگال شەهید بوو.
77ـ لوقمان عەبدوڵڵا حهجی، 1/1/1981، 11/12/2015، لە شنگال شەهید بوو.
78ـ ماهر تەیرۆ کری، 1/1/1988، 2/3/2015، لە شنگال شەهید بوو.
79ـ مەجدل هزرەت رەشۆ، 1/1/1987، 1/2/2017، لە شنگال شەهید بوو.
80ـ محسن حەمید ئیبراهیم دەروێش، 11/6/1990، 11/12/2015 لە شنگال شەهید بوو.
81ـ محسن مراد مهحموود، 1/1/1991، لە 13/6/2015 لە شنگال شەهید بوو.
82ـ محهمهدئەمین میرزا بەکرخان، 1/1/1977، 25/12/2014، لە شنگال شەهید بوو.
83ـ موراد قرۆ جیان، 15/12/1991، 21/10/2014 لە چیای شنگال شەهید بوو.
84ـ مەروان مستەفا تاهر، 1/1/1982، لە 11/12/2015دا لە شنگال شەهید بوو.
85ـ مەروان حهجی ئاڤدەل، 23/5/1995، لە گوندی خازۆکا رۆژی 27/1/2015 شەهید بوو.
86ـ مهسعوود عەبدوڵڵا عهلی، 1/1/1971، لە 24/12/2014دا لە شنگال شەهید بوو.
87ـ مستەفا رەسوول حەمۆ، 1/7/1957، لە 25/4/2017دا لە شنگال شەهید بوو.
88ـ مستەفا ئیسماعیل ئیبراهیم، 1/1/1986، 12/2/2015 لە شنگال شەهید بوو.
89ـ مەمیال مووسا یوونس 20/11/1980 30/9/2014 لە گوندی مهحموودی شەهید بوو.
90ـ میرۆ قەمبەر کەریم، 1/1/1976، /9/2015 لە شنگال شەهید بوو.
91ـ مێهڤان شەعبان حهسهن، 4/11/1980، لە 1/7/2015 لە شنگال شەهید بوو.
92ـ نامق عزەدین فارس، 25/12/1986، 2/8/2014 لە شنگال شەهید بوو.
93ـ نەبیل حەمید سالح، 15/1/1993، لە 2/3/2015 لە شنگال شەهید بوو.
94ـ نەورۆز عەبدولمەجید محهمهد، 21/5/1995، 1/7/2015، لە شنگال شەهید بوو.
95ـ هادی خەلەف جردۆ، 1982، 9/6/2015 لە شنگال شەهید بوو.
96ـ هاشم عهلی سادق، 1/1/1974، 8/5/2016 لە شنگال شەهید بوو.
97ـ وەلی نەمان تاهر، 1/1/1980، لە 14/9/2015 لە شنگال شەهید بوو.
98ـ وەیسی عەبدوڵڵا سەعهد، 1/7/1955، لە 1/10/2015 لە شنگال شەهید بوو.
99ـ یاسین ماهیر قادر، 1/1/1986، 10/5/2016، لە شنگال شەهید بوو.
100ـ یوسف بەرەکات خەلەف، 1/1/1994، 13/6/2015، لە شنگال شەهید بوو.
101ـ سهباح حسێن ئلیاس، 1989، 3/8/2014، لە شنگال شەهید بوو.
102ـ شێرزاد ئلیاس عەفەر، 1/2/1974، 3/8/2014، لە شنگال شەهید بوو.
103ـ خەلات حهجی نەمر، 1990، 3/8/2014، لە شنگال شەهید بوو.
104ـ نووری حسهین عەبوش بیجۆ، 1964، 24/11/2015 لە شنگال شەهید بوو.
105ـ هادی مەهدی ئلیاس سۆڵتان، 1989، 3/8/2014 لە چیای شنگال شەهید بوو.
106ـ ئەرشەد زێرۆ حەمۆ، 1/6/1979، 17/12/2014 لە زوومار شەهید بووە.
107ـ باپیر سەیفەدین باپیر محهمهدئەمین 17/1/1980 17/12/2014 لە زومار شەهید بوو.
108ـ حهسهن خەلەف کەمۆ، 15/4/1962، 17/12/2014 لە زومار شەهید بوو.
109ـ سالح ئهحمهد ئاڤدەل 17/12/2014 لە کارێزێ شەهید بوو.
110ـ تاهر حهجی دەرباس، 1952، 17/12/2014 لە زوومار شەهید بوو.
111ـ فەلاح حهسهن یووسف 17/12/2014 لە زومار شەهید بوو.
112ـ ڤەهێل فوئاد عهلی، 1/1/1989، 17/12/2014 لە زومار شەهید بوو.
113ـ مهسعوود ئدریس ئۆسمان، 1/1/1985، 17/12/2014 لە زومار شەهید بوو.
114ـ هەوار محهمهدتاهر ئیبراهیم، 1979، 17/12/2014 لە زومار شەهید بوو.
115ـ وەلید خالد ئلیاس، 12/6/1995، 19/11/2015 لە سۆلاخە شەهید بوو.
116ـ رائد ئەبدولسەلام یووسف لە شنگال شەهید بوو.
117ـ محهمهد محهمهد سەدیق ئهحمهد 13/12/2014 لە زومار شەهید بوو.