پەکەکە: یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو دوو ئەندامەی میت، تیرۆرکردنی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە بووە.
پەکەکە دوای هەشت ساڵ دوو بەرپرسی باڵای هەواڵگری تورکیا (میت)ی لە قەندیل ئازاد کرد.
ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە پەکەکە دوو بەرپرسی باڵای دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورکیا (میت)ی لە قەندیل ئازاد کردووە.
ئاژانسی هەواڵی میهەر بڵاویکردەوە، ئەو دوو بەرپرسەی میت بە ناوەکانی “ئایدین گونێل” و “ئێرهان پێکچەتین”، هەشت ساڵ لەمەوبەر لە ئۆپەراسیۆنێکی پەکەکەدا لە قەزای دووکان سەر بە پارێزگای سلێمانی باشووری کوردستان دەستگیر کرابوون.
بە گوتەی قەندیل، ئەو دوو کەسە سەرپەرشتیی تۆڕێکی سیخوڕییان بۆ کردنەئامانجی بەرپرسانی پەکەکە دەکرد و یەکێک لە ئامانجەکانیان تیرۆرکردنی جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە بوو.