پەکەکە قیبلەی ئێزدیەکانی کردۆتە فابریکی بەرهەمهێنانی حەشیش

پەکەکە قیبلەی ئێزدیەکانی کردۆتە فابریکی بەرهەمهێنانی حەشیش

ڕێککەوتنی پەکەکە لەگەڵ حەشدی بەناو شەعبی کە سەرچاوەکەی بۆ ئێران دەگەڕێتەوە، هۆکاری سەرەکی دواکەوتووی شنگالە.

پەکەکە لەو ڕۆژەوەی کە چۆتە ناو شنگال، وەکوو هەموو ناوچەکانی دیکەی باشوور، هەموو شتێکی تێکەڵی یەکدی کردووە. ئایدۆلۆجیای گڵاوی خۆی لە هەموو شوێنێکی شنگال چاندووە، ئازار و برینەکانی کوردە ڕەسەنەکانی لە بەرژەوەندی خۆیدا بەکارهێنا و ناسنامە و ئاینی ئەوانی بێ واتا کرد، لە دژی باشوور کەوتە گەڵ حەشی بەناو شەعبی و خۆی وەکوو ڕزگارکەر پیشاندا، بە کورتی پەکەکە شنگالی داڕزاندووە.

پێگەی “دارکا مازی” لە دەستپێکی وەشانی خۆیدا بە دەیان بابەتی لەسەر تاوان و جینایەتەکانی پەکەکە لە شنگال بڵاو کردۆتەوە کەوا بە چ شێوەیەک ئەو حیزبە هەم بۆتە بەڵا بەسەر ئێزدیەکان و هەمیش بۆتە داردەستی میلیشیاکانی حەشد و ڕێژیمی ئێران لە دژی باشووری کوردستان. بەڵام ئێمە لەم بابەتەدا باس لە جینایەتێکی دیکەی پەکەکە دەکەین، ئەویش چاندنی ماددەی هۆشبەرە لە چیای شنگال.

پەکەکە ئەو کارە بە یەکینەکانی پاراستنی شنگال واتە یەبەشە، بەم شێوەیە ئەنجام دەدات:

یەبەشە حەشیش لە چیای شنگال دەچێنێت دواتر لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکە، دەینێرێتە سووریا و لەوێ دەفرۆشرێت. ئەو پارەیەی کە لەو بازرگانیەدا بەدەست دەهێنرێت بۆ دوو لایەنە، لایەنی یەکەم بەڕێوەبەری پەکەکە و لایەنی دووەم بەڕێوەبەرانی باڵای ژووری حەشدی شەعبیە، بە تایبەت شەخسی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەر.

سەرچاوە تایبەتەکانی پێگەی “دارکا مازی” ئاشکرایان کرد کە پەکەکە لە بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە لە چیای شنگال دەیچینێت، مانگانە گوژمەی 4 ملیۆن دۆلار بۆ فالح فەیاز دەنێرێت، ئەوەش یەکێک لە هۆکارەکانی پشتگیری حەشدی شەعبییە بۆ یەبەشە.

سەبارەت بەوە، لە ڕۆژی 15ی مانگی نیسانی ئەمساڵ(2021)دا، کەسێک بە ناوی “ئەمیر عەبدولوەهاب ئاغا”، جێگری بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری عێراق لە شنگال کە خەڵکی قەزای تەلەعفەرە، سەردانی بارەگای مەڵبەندی 15ی یەنەکەی لە شنگال کرد و لە لایەن “داوود شێخ جندی” بەرپرسی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا و لەسەر ئەم خاڵانە گفتوگۆیان کرد:

دۆخی شنگال، پارتی، گروپ و ئەو لایەنە سیاسیانەی کە لەوێن.

یەبەشە و حەشدی بەناو شەعبی شەریکی ستراتجین.

دۆخی چاندن و بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شنگال.

دۆخی دەرهێنانی سامانی ژێر زەوی بەتایبەت زێڕ لە شنگال.

دۆخی بازرگانی کردن بە چەک لە نێوان شنگال و سووریا.

لەسەر ئەو بابەتانە “شێخ داوود” بەرپرسی مەڵبەندی 15ی یەنەکە قسەکانی بەڕێوەبەری  دەزگای هەواڵگری شنگالی بڕی و گوتی: “یەبەشە ئەو خزمەتانە بۆ حەشد دەکات”.

ئەو شوێنانەی کە لە کاتی هێرشی داعشدا خوێنی منداڵانی ئێزدی لێ ڕژاوە، پەکەکە کردوویەتیە شوێنی چاندنی حەشیش

ڕێککەوتنی پەکەکە لەگەڵ حەشدی بەناو شەعبی کە سەرچاوەکەی بۆ ئێران دەگەڕێتەوە، هۆکاری سەرەکی دواکەوتووی شنگالە. هەر ئەو ڕێککەوتنە هۆکارە کە ڕێکەوتنی شنگال ئێستاشی لەگەڵدا بێت جێبەجی نەکراوە. گەلی ئێزدی تەنیا باجی ئەو ڕێککەوتنە دەدات، لەبەر ئەوەی لە ڕۆژی ئازاد کردنی شنگال لەلایەن پێشمەرگەکانی باشوورەوە هەتا ئەمڕۆ پەکەکە و حەشد ڕێگا نادەن ئاوارەکانی شنگال کە لە کەمپەکاندان، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

پەکەکە بناری چیای شنگال، چیایەک کە بە قیبلە و پەناگەی ئێزدیەکان دەژمێردرێت، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە لە کاتی هێرشی داعشدا خوێنی شەهید و منداڵانی ئێزدی لێ ڕژاوە، ئەمڕۆ لەباتی ئەوەی مینۆمێنتێکی ئازادیی تێدا دروست بکرێت، پەکەکە ئەو شوێنەی کردۆتە شوێنی چاندن و بازرگانی ئەفیۆن.

پوستێن ھەمان بەش