رێژیمی تاران رێگا نادات کچە ژیمناستکارەکانی لە کێبرکێیە نێودەوڵەتیەکاندا بەشداری بکەن

رێژیمی تاران رێگا نادات کچە ژیمناستکارەکانی لە کێبرکێیە نێودەوڵەتیەکاندا بەشداری بکەن

بەرپرسانی پەیوەندیدار تەنیا وادە و بەڵێنی بە وەرزشوانان دەدەن و هیچکات بەڵێنییەکانیان بە کردەوە جێبەجێ ناکەن.

وەزارەتی وەرزشی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە بەهۆی شێوازی جلوبەرگی کێبڕکێیەکان لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتیەکاندا ناتوانن لە ژیمناستیکی ژناندا بەشداری بکەن.

“مەهین فەرهادیزاد” جێگری گەشەی ژنانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی ڕێژیمی ئێران پاش پەسندنەکردنی جلوبەرگی ژیمناستیککارانی ژن بۆ ڕۆیشتنە کێبڕکێیەکانی دەرەوەی وڵات گوتوویەتی لە بوارەکانی وەک مەلە و ژیمناستیک بەهۆی جلوبەرگی “پێوەرمەند” لە جیهاندا کچانی ئێمە ناتوانن بەشدار بن.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە کچانێکی قارەمانمان لەو بوارانەدا هەیە کە بە دانانی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی ئیسلامی و لەنێوخۆدا هەوڵ دەدەن بۆیان قەرەبوو بکەنەوە.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە بەپێی قسەی خودی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم کە وتوویەتی جلوبەرگی”پێوەرمەند”ی جیهانی، ئاوا ڕێگرییەک تەنیا لەنێوبردنی وزە و پەراوێزخستنی تواناکانی بەدواوەیە.

هاوکات ئاشکرایە کە بەرپرسانی پەیوەندیدار تەنیا وادە و بەڵێنی بە وەرزشوانان دەدەن و هیچکات بەڵێنییەکانیان بە کردەوە جێبەجێ ناکەن.

پوستێن ھەمان بەش